خۆپیشاندانی بەربڵاوی ئەندامانی پارتە کوردییەکان و چالاکانی مافی مرۆڤ لە ئەورووپا دژی سەردانەکانی زەریف بۆ ناوەندی ئەوروپا

0
811

ڕۆژی کورد: جەواد زەریف وه زیری ده ره وه ی ئێران، لە درێژەی سەفەرەکەی بۆ یەکیەتی ئەوروپا ئەمڕۆ گەیشتە ئۆسلۆ پێنەختی وڵاتی نوروێژ و هەر بەو بۆنەوە و لە درێژەی ناڕەزایەتیی دەربڕین بۆ هاتنی ناوبراو بۆ شارەکانی ناوەندی ئەوروپا و میوانداری کردنی لە لایەن بەرپرسانی دەسەڵاتداری ئەو وڵاتانەوە خۆپیشاندانێکی بەر بڵاو لە لایەن جەماوەری نیشنەجێی نوروێژ و ئەندامانی حیزبە کوردییەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ وێنە : حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران، حیزبی دێموکراتی کوردستان، کۆمەڵەی شۆڕشگێری زەحمەتکێشانی کوردستان و ڕێکخراوی فداییانی گەل و زۆرێک چالاکانی مافی مرۆڤ و ڕێکخراوە مرۆڤدوستەکان لە ناوەندی ئەوروپا بەڕێوەچوو و ڕق و کینە و بێزاری خۆیان بەرانبەر بە سەفەری ناوبراو بۆ ناوەندی ئەوروپا دەربڕی.
ڕۆژی ڕابردوو چوارشەممە ڕێکەوتی ٢١ی ئاگۆست جەواد زەریف، وەزیری دەرەوەی ڕژیمی ئێران لە درێژەی سەردانەکانیدا گەیشتە ستۆکهۆڵم پێتەختی وڵاتی سوئید کە جەماوەرێکی بەرچاو لە ڕێکخراوەکانی سەر بە کۆمۆنیست کرێکاری و ڕێکخراوە دژبەرەکانی ڕژیمی ئیسلامی خۆپیشاندانێکی بەرفراوانیان ساز کرد کە بە داخەوە لە لایەن پۆلیسی وڵاتی سوئیدەوە ڕێژەیەکی نزیک بە ٣٠ کەس لە خۆپیشاندەران دەسبەسەر کران و بڵاوەیان بە خۆپیشاندەران کرد. لە وڵامی داخوازای خۆپیشاندەران بۆ بانگهێشتی جەواد زەریف بۆ وڵاتی سوئید، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئەو وڵاتە ڕاگەیەندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە کرد کە ئەوان جەواد زەریف، وەزیری کاروباری دەرەوەی ئێرانیان بانگهێشت نەکردووە و ناوبراو سەربەخۆ و لە ژێر کاریگەری گوشارەکانی بایکۆتی ئابووری بۆ سەر خۆی و وڵاتەکەی، بۆ دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەک ڕووی لە وڵاتانی یەکیەتی ئەوروپا کردووە. بڕیار وایە جەواد زەریف، وەزیری کاروباری دەرەوەی کۆماری ئیسلامی لە درێژەی سەردانەکانیدا بەیانی ڕۆژی هەینی بەرەو پاریس پێتەختی وڵاتی فەرانسە سەفەر بکات و سەردانی دەسەڵاتدارانی ئەو وڵاتە بکات. جێگای ئاماژەیە ئەمانۆئێل ماکرۆن سەرۆک کۆماری فەرانسە باسی لە بەرنامەی چاوپێکەوتنی خۆی لە گەڵ دەسەڵاتدارانی ڕژیمی ئێران کردووە پێش بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی سەرانی وڵاتانی گرووپی حەوت. ناوبراو مەبەستی لەم دیدار و چاوپێکەوتنانە، ئاراستە کردنی چەن پێشنیارێک بۆ کەمکردنەوەی کێشە و ئاڵۆزییەکانی نێوان تاران و واشنتۆن ناو بردووە.
سەرۆک کۆماری فەرانسە باس لەوە دەکات کە پێش لە بەڕێوەچوونی کۆبوونەوەکانی گرووپی G7 لە وڵاتی فەرانسە بڕیار وایە دیدار و چاوپێکەوتنی لە گەڵ چەن کەسێک لە دەسەڵاتدارانی کۆماری ئیسلامی پێک بهێنرێت. خولی نوێی کۆبوونەوەکانی سەرانی حەوت وڵاتی پبشەسازی جیهان بڕیار وایە ڕۆژانی شەممە و یەکشەممە ڕێکەوتی ٢٤ و ٢٥ی ئاگۆست بەڕێوەبچێت. فەڕانسە یەکێکە لە سێ وڵاتە ئەوروپیەکەی بەشدار لە ڕێکەوتننامەی ناوەکی بەرجام لە گەڵ ئێران و زیاتر لە وڵاتانی دیکە هەوڵ و تواناکانی خۆی وەگڕ خستووە بۆ مانەوەی ئەم ڕێکەوتننامە و بە تەمای ئەوەیە دوای دەرچوونی ئامریکا لە بەرجام وەکوو دۆزینەوەی ڕێگاچارەیەکی باش بەڕێوەبەرایەتیی ئەم ڕێکەوتننامە بە دەستەوە بگرێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.