خوێندکارێکی کوردی زانکۆی تاران دەست بە سەر کرا

0
965

بە پێی زانارییەکان، حەوتووی ڕابردوو فەرشاد ئەمینی، چالاکی خوێندکاری  کورد و خوێندکاری زانکۆی تارا ن دەست بە سەر کراوە

فەرشاد ئەمینی نیشتەجێی خەڵکی “بانەوری” سەر بە شاری پاوەی خۆرهەڵاتی کوردستانە و لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی ڕژێم لە شاری تاران، دەست بە سەر کراوە.

لەو بارەوە یەکێک لە هاوڕێکانی فەرشاد ئەمینی ڕۆژی یەکشەممە ڕێکەوتی ٦ی بەفرانبار بە ئاژانسی هەواڵدەری موکریانی ڕاگەیاندووە کە پێدەچێ گیرانی فەرشاد بە هۆی چالاکی فەرهەنگی و ڕامیارییەکانی لە ئاستی زانکۆ بێت.

بە پێی زانیارییەکان فەرشاد ئەمینی ڕۆژی چوارشەممە ٢ی بەفرانباری ئەو ساڵ لە لایەن هێزە ئەمنیەتیەکانی تارانەوە دەست بە سەر کراوە و تا ئێستاش هیچ زانیارییەک لەمەڕ شوێنی دەست بەسەر کران و دۆخی ناوبراو، لەبەردەست دا نیە.

فەرشاد ئەمینی خوێندکاری ساڵی سێیەمی بواری دیرینە ناسی (باستان شناسی) یە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت