خوێندکارانی پەیامی نووری مەریوانیش پشتیوانیی خۆیان بۆ کەمپەینی کانی بل ڕاگەیاند

0
573

تۆڕی ڕێکخراوە ناحکوومییەکانی ژینگەپارێز و سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگاکانی ئێران، پشتگیریی خۆیان لە بەیاننامەی تۆڕی ڕێکخراوە ژینگەپارێز و سەرچاوە سروشتییەکانی پارێزگای کوردستان(سنە) لەمەڕ پڕئاوکردنی بەنداوی داریان دەربڕی.

شورای هاوئاهەنگیی تۆڕی ڕێکخراوە ناحکوومییەکانی ژینگەپارێز و سەرچاوە سروشتییەکانی ئێران، بە نوێنەرایەتی لە تۆڕی ڕێکخراوە ناحکوومییەکانی هەموو پارێزگاکانی ئێران، پشتیوانیی بێ ئەملاو ئەولای خۆی لە بەندەکانی بەیاننامەی هاوبەشی تۆڕی ڕێکخراوە ناحکوومییە ژینگەپارێزییەکانی کوردستان لەمەڕ پڕئاوکردنی نایاسایی بەنداوی داریان و لەناوبردنی کانی بڵ، وەکوو میراتێکی سروشتیی بێوێنە کە پەیوەندیی لەگەڵ فەرهەنگ و شوناسی خەڵکی ناوچەکە هەیە، دەربڕی.

تۆڕی ڕێکخراوە ناحکوومییە ژینگەپارێز و سەرچاوە سروشتییەکانی ئێران، چاوەڕوانییان هەیە کە دەنگی بەهێزی ناڕەزایەتی هەموو ئۆگرانی ژینگە کە داوایەکیان جگە لە گرینگیدان بە ڕەهەند و بەدواهاتە وێرانکەرەکانی ناوچەیی، ژینگەیی، ئابووری، کۆمەڵایەتی و فەرهەنگی ئەو جۆرە گەڵاڵانە نیە بە خێراترین کات ببیسرێت و ڕێکخراوە پەیوەندیدارەکان، هەنگاوی خێرا و بوێرانە بەمەبەستی ڕاگرتنی پڕئاوکردنی بەنداوی داریان هەڵبگرن.

لە لایەکی دیکەوە، ئەنجومەنی ژینگەپارێزی بۆکان و ئەنجومەنی ژینگەپارێزی شنۆ (ژینکۆ) بە بڵاوکردنەوەی بەیاننامەیەک پشتگیریی خۆیان لە کانی بڵ و کەمپەینی ڕزگارکردنی ئەو کانییە دەربڕیوە.

هەروەها، ئەنجومەنی سەوزی چیای مەریوان بە دەرکردنی بەیاننامەیەک پشتگیریی خۆی لە مانگرتوانی ناڕازی بە فەوتانی کانی بڵ دەربڕیبوو و تێکدانی ئەو کانییە بە یەکێک لە گەورەترین تێکدانەکان لەسەر جەستەی سروشت و مێژووی هەورامان ناوبردبوو.

هەروەها خوێندکارانی زانکۆی پەیامی نووری مەریوان لە رۆژی خویندکار دا پشتیوانی خۆیان بۆ کەمپەینی ڕزگارکردنی کانی بل دەربڕی  و تراکت و وێنەی تایبەت بەو مەسەلەیە لە ناو خوێندکاران  مامۆستایانی زانکۆ دا بڵاو کردەوە.

ماوەیەک بەر لە ئێستا، ژمارەیەک لە چالاکانی کورد بە کۆمەڵ مانیان لە خواردن گرتبوو و خوازیاری ڕاگیرانی پڕئاوکردنی بەنداوی داریان ببوون.

سوهەیلا محەممەدی وتەبێژی کەمپەینی ڕزگارکردنی کانی بڵ، وەکوو یەکەمین ژن لە ڕێگای ڕزگار کردنی کانی بڵ، لە ڕۆژی هەینی ١٣ی سەرماوەزەوە مانی لەخواردن گرتووە.

کەمپەینی ڕزگارکردنی کانی بڵ ڕایگەیاندووە کە :”دوای هەوڵەکانی چەندین ساڵەی زۆرێک لە کارناس، ئەندازیار ، توێژەر، کەسانی ئایینی و چالاکانی ژینگەپارێز و چالاکانی فەرهەنگیی و مدەنی و توێژە جۆراوجۆرەکانی کۆمەڵگا، لەچوارچێوەی وتاری زانستی، کۆنفڕانس، کۆبوونەوە و کۆکردنەوەی واژۆ، دوا لە نوێنەران و خستنە بەرباسی لە مەجلیس و…هتد، کە بۆ پێشگیری لە پڕئاوکردنی بەنداوی داریان و لەنێوچوونی کانی بڵ درا، لە دوایین هەنگاودا پێش پڕئاوکردنی بەنداوی داریان نامەیەک بۆ حەسەن ڕووحانی نووسرا، کە نزیکەی ٣٠٠٠ چالاکی ژینگەپارێز، مەدەنی، سیاسی و ئابووری هاوڕێ لەگەڵ کەسایەتییە مەزهەبی، زانستی و ئاکادمیکەکانی کوردستان، داوای ڕاگرتنی پڕئاوکردنی بەنداوی داریانیان کردبوو.

بەڵام دوای چەند ڕۆژ و بەبێ هیچ وەڵامێک، پڕئاوکردنی بەنداوی دریان لەناکاو و بەبێ بەشداریی بەرپرسانی پارێزگا و وڵات دەستی پێکرد.

 

ناوی کانی بڵ لە ناوی یەکێک لە خوداکانی بابۆڵی باستانەوە وەرگیراوە و لە زمانی یۆنانیدا بەواتای خودای ئاوەکان دێت.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت