خوێندکارانی زانکۆی تەورێز یادی ٢٩هەمین ساڵیادی کیمیابارانی سەردەشت و هەڵەبجەیان بەرز ڕاگرت

0
1009

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد، خوێندکارانی کوردی زانکۆی تەورێز، ئەمساڵیش وەک ساڵانی ڕابردوو،  ڕۆژی سێشەممە، ١٠ ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، یادی کیمیابارانی کوردکوژانەی سەردەشت و هەڵەبجەیان کردەوە.

ئەو ڕێوڕەسمە بە بەشداریی کۆمەڵێک لە هونەرمەندان و خوێندکارانی کورد لە زانکۆی تەورێز بەڕێوەچوو.

وێنەیەک لە کیمیابارنی سەردەشت

لەم رێوڕەسمەدا ژمارەیەکی بەرچاو لە هونەرمەندان و نووسەرانی شاری شنۆ بەشدارییان کرد.

شاری سەردەشت کە یەکێک لە شارەکانی ناوچەی موکریان و سەر بە پارێزگای ئورمێ ـە و کەوتۆتە باشووری شارەکانی پیرانشار و مەھاباد و ھەروە ھا دەێکەوێتە رۆژئاوای بانە و باشووری رۆژئاوای بۆکان.

شاری سەردەشت و گوندی ڕەشە هەرمێ، کاتژمێری ٤،٣٠ سەر لە ئێوارەی ڕێکەوتی ٧ی پووشپەڕی ساڵی ١٣٦٦ ھەتاوی بەرانبەر بە ٢٨/٦/١٩٨٧ زایینی ، لەلایەن ھێزە ئاسمانیەکانی رژێمی بەعس و فرۆکەوانەکانی ئەو سوپایە، بە گازی کیمیاوی بۆردومان کرد.

ل

وێنەیەک لە کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید

ەو بۆمبارانەی شارە ١٢٠٠٠ کەسیەکەی سەردەشت ، ٨٠٢٤ کەس کیمیاوی کران و ١٣٠ کەس لە خەڵکی ئەم شارە شەھید بوون.

کۆمەڵکوژیی کیمیابارانی ھەڵەبجە لە ١٦ی ئازاری ١٩٨٨ ڕوویدا لە کۆتایی ڕۆژەکانی شەڕی ئێران-ئێراق، لەلایەن ڕژێمی بەعسی ئێراقەوە کە شاری ھەڵەبجەی بە گازی کیمیایی کیمیاباران کرد، زیاد لە ٥٠٠٠ ھاوڵاتی کوردی بێتاوانی پێکھاتوو لە ژن و مناڵ و گەنج شەھیدکران و ١٠٠٠٠٠یش بریندارکران. ئەمڕۆ، ٢٠١٠ کیمیابارانکردنی بە گەورەترین تاوانی دژ بە مرۆڤایەتی دادەنرێت بە گازی کیمیای لە مێژووی مرۆڤایەتیدا.

لە دوای دوو دەیە لە کیمابارانی ھەڵەبجە، ئاسەواری کیمیاباران بەسەر بریندارانی ھاوڵاتیانی ھەڵەبجەوە ماوە. لە درێژەی ھەوڵەکانی ڕێکخراوی چاک ناوبراو لەماوەی دوو ساڵدا، گەورە بازرگانی چەکی کیمیایی، فرانس ڤان ئەنرات ڕاکێشی دادگا کرا و بە تاوانی تاوانکاری جەنگ و کۆمەڵکوژی بەماوەی زیندانی ١٥٥ ساڵ سزا کرا.

کوردانی کوردستانی ڕۆژهەڵات و بەتایبەتی خوێندکارانی کورد لە زانکۆکانی ئێران، وێڕای گوشاری زۆری بنکە ئەمنیەتییەکان و حەراسەتی زانکۆ، هەموو ساڵێک یادی ئەو کیمیابارانانە و بەتایبەتی کیمیابارانی هەڵەبجەی شەهید، وەک ئەرکێکی نەتەوەیی دەکەنەوە بەڵام تا ئێستاش لە کوردستانی باشوور، هیچ یادێک بۆ کۆمەڵکوژی و کیمیایی بارانی کوردستانی خۆرهەڵات و بەتایبەت کیمیابارانی سەردەشت دانەندراوە و یادی نەکراوەتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت