خویندکارێکی بەندکراوی کورد، ئازاد بوو

0
587

بە پێی زانیارییەکان، ئەمڕۆ ٦ی بەفرانبار، خوێندکاری بەندکراوێکی کوردی خەڵکی شاری مەریوان بە ناوی فەرهاد شەفیع‏زادە، ، پاش ساڵێک لە دەست بە سەر کردن، لە زیندان ئازاد کرا

فەرهاد شەفیع‏زادە خوێندکاری  بەشی فەلسەفەی زانکۆی تەورێزە و لە ٢٠ی خەرمانانی ساڵی ڕابردوودا، بەتاوانی  “تێکدانی ئاسایشی گشتی و ڕەخنە لە کەسایەتییە سیاسییەکانی وڵات”، لە شاری مەریوان و لە لایەن هێزە ئەمنیەتییەکانی حکوومەتی ئیسلامیی ئێرانەوە دەستبەسەر کرابوو.

ئەو خوێندکارە کوردە لە دادگای شۆڕشی شاری مەریوان سزای یەکساڵ زیندانی هەڵپەسێردراوی بەسەردا سەپا و دادگای پێداچوونەوەی شاری سنە، ئەو حوکمەی فەرهاد شەفیع‏زادەی پشتڕاست کردەوە. ناوبراو پاش یەک مانگ دەستبەسەری بە دانی بارمتەی ١٠٠ میلیۆن تمەنی بە شێوەی کاتی ئازاد کرا.

فەرهاد شەفیع‏زادە ئەندامی شوورای ناوەندیی کانوونی فەرهەنگی_کۆمەڵایەتیی زاگرۆس و ئەندامی دەستەی نووسەرانی بڵاوکراوەی “ئاستانە” بووە، لە لایەن حەراسەتی زانکۆی تەورێزەوە بە هەڵپەسێردران لە خوێندن بۆ ماوەی دوو نیو ساڵی خوێندن،بێبەش کراو و لە هەمان کاتیشدالە ماوەی خوێندنیدا لە سەرجەم خزمەتگوزارییەکی تایبەت بە خوێندکاران، بێبەش کراوە

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت