خامنەیی بەردەوامە لە گۆڕینی بەرپرسانی سەربازی لە ئێران/ فەرماندەی ئیتلاعاتی سپا، گۆڕدار

0
696

ڕۆژی کورد: محەمەد حوسین زیبایی نەژاد، ناسراو بە حوسێن نەجات، کە لە ساڵەکانی ١٣٧٩ هەتا ١٣٨٩ بەرپرسی سپای وەلی ئەمر بووە، بوو بە سەرۆکی ئیتلاعاتی سپا.

سپای وەلی ئەمر، ئەو سپایەیە کە ئەرکی دیاریکراوی پاراستنی خامنەیی لە ئەستۆیە.

ئەوە، شەشەمین پۆستی باڵای نێو ئۆرگانە ئاسایشی و سەربازییەکانی نێو ڕژیمە کە دەگۆڕدرێت.

ئیتلاعاتی سپا، ئۆرگانێکی ئاسایشیی ڕژیمە کە هاوشانی وەزارەتی ئیتلاعات، کاروچالاکی دەکات و پێش ساڵەکانی ١٣٨٨ ـی هەتاوی، لەژێر چاوەدێریی ئیتلاعاتدا بووە بەڵام پاش ئەو ساڵانە، وەک بنکەیەکی سەربەخۆ چالاکی دەکات و لە چەند ساڵی ڕابردوودا سەرەڕای باس و بابەتی پەیوەندیدار بە کێشەی ئاسایشی، لە سەرکوتی وەک دەستگیرکردنی لاوان لە میوانییە تایبەتەکان و گرووپی مۆدێلی جلک و بەڕێوەبردنی سیاسەتی  “هاندان بۆ چاکە و لادان لە خراپە” دەستی هەبووە.

حوسێنی نەجات، هەم لە سەرکوتی خوێندکاران لە ساڵی ١٣٧٨ـدا دەستی هەبووە و هەم لە سەرکوتی ١٣٨٨ دا.

 پەیوەندیی نێوان نەجات و خامنەیی دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ١٣٦١ـی هەتاوی.

بەڕای شرۆڤەکانی سیاسی، ئاڵوگۆڕەکانی نێو سپا و ئەرتەش لەو دواییانەدا دوو هۆکاری سەرەکی هەبووە:

یەک: خامنەیی ترسی لەوە هەیە سپا لە ژێردەستی دەرچێت و بۆیەش لە شوێنە تایبەتەکاندا کەسانی نزیک و باوەڕپێکراو لە خۆی دێنێتە سەر کار و بەرپرسیارەتییان پێدەدات.

دوو: خامنەیی دەیهەوێت بەستێن بۆ جێگرەوەی خۆی لە داهاتوودا خۆش بکات

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت