خامنەیی: ئەمریکا گەمارۆکانی تەنیا لەسەر لاپەڕە لابردوون ئەگینا لە جێی خۆیانن

0
921

ڕۆژی کورد: عەلی  خامنەیی، ڕێبەری کۆماری ئیسلامی، لە قسەکانی خۆی بە بۆنەی ڕۆژی کرێکار، ڕۆژی چوارشەممە ٨ی بانەمەڕ، ڕەخنەی لە ئەمریکا گرت کە گەمارۆکانی تەنیا لەسەر لاپەڕە و بە نووسراوە لابردوون ئەگینا پێداگری لەسەر گەمارۆی جیاواز دەکەن و هەوڵ دەدەن ئێران بخەنە ترسەوە و دونیا لە ئێران بترسێنن.

خامنەیی لە ناو قسەکانیدا گوتی: “ئەمریکاییەکان جێگای متمانە نین، ئەوان بە زۆری زۆرداری پێداگری لەسەر هەندێ گەمارۆ دەکەن کە دونیا لە ئێران بترسێنێ و بە کردەوەش بەرد دەخەنە سەر ڕێگای پەیوەندییە ئابوورییەکانی ئێران لەگەڵ دونیای دەرەوە.”

خامنەیی لە ناو قسەکانی خۆیدا باسی لە کێشەی بژیوی ژیان کرد و گوتیشی کە راستە هەندێ کێشەی ئابووری هەیە و کرێکاران لەگەڵ دژواری ڕووبەڕوون بەڵام نابێ گوێ بدەن بە قسەکانی “دژە ئینقلاب”.

خامنەیی هەروەها گوتی: “پەیوەندییە بانکییەکان زۆر بە هێوری دەچنە پێش، ئەوەتا هەموو بەرپرسانی وڵات باس لە کۆسپ ساز کردنیئەمریکا لەو رێگایەدا دەکەن، ئەگەر وا نیە ئەدی چؤنە بانکە گەورەکانی جیهان خۆ لە هاوکاری کردن لەگەڵ ئێران دەبوێرن؟ هۆکاری ئەو کارە بوونی ترسە لە ئێران کە ئەمریکاییەکان بەرهەمیان هێناوە.”

خامنەیی لە قسەکانی خۆیدا ناڕەزایەتی خۆی لە ڕێککەوتنە ناوکییەکانی نێوان ئێران و زل هێزەکانی جیهان کرد و بە ناڕەحەتییەوە گوتی :”ئەوان لەسەر لاپەڕە دەنووسن، بەڵام لە کردەوەدا جۆرێکی تر دەجووڵێنەوە و بانکەکان هیچ هەنگاوێک بۆ ئەنجامدانی مامەڵە لەگەڵ ئێران ئەنجام نادەن.”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.