خامنەیی ئەرتەشی عەرەبستانی بە فانتێزی و ئەرتەشی ئەمریکای بە هێزێکی رواڵەتی لەقەڵەم دا

0
1655

رۆژی کورد: عەلی خامنەیی لە چاوپێکەوتنێکدا لەگەڵ فەرماندەرانی نیزامیی دەسەڵاتەکەی، ئەرتشی وڵاتی عەربستانی بە ئەرتەشیکی دیکۆڕی و ئەرتەشی ئەمریکاشی بە ئەرتەشێکی میلیتاری ڕەها و بێ ‌بەزەیی لەقەڵەم دا.

ڕێبەر یڕژیمی ئیسلامیی ئیران هەروەها گوتی: ” ئەرتەشی عەرەبستان لە ماوەی زیاتر لە یەکساڵی ڕابردوودا بە هەموو تواناییەکیەوە هێرشی کردۆتە سەر یەمەن و خەڵکی ئەو وڵاتە، بەڵام نەیتوانیوە هیچ کارێک بەرەو پێش ببات”.

وتەکانی عەلی خامنەیی لە کاتێکدایە کە سەرەڕای ئەوەیکە بەردەوام لەلایەن وڵاتانی جیهانییەوە بە پشتیوانی لە حوسییەکانی یەمەن و دەستێوەردان لەو وڵاتەدا تۆمەتبار دەکرێ وتەنیا سەرەتای مانگی ئاوریلی ئەمساڵدا هێزە دەریاییەکانی ئەمریکا دەستیان بەسەر پاپۆڕێکی هەڵگری چەک و تەقەمەنیی حکوومەتی ئیسلامیی ئیراندا گرت کە بۆ حوسییەکانی یەمەنی بەڕێ کردبوو.

خامنەیی لەدرێژەدا گوتی: “ئەرتەشی ئەمریکا بە ڕواڵەت کارکردێکی زۆر و تواناییەکی بەرچاوی هەیە، بەڵام لە کردەوەدا هێزیکی میلیتاری ڕەها و بێ بەزەیین”.

کەسی یەکەمی ڕژیمی ئێران، هێرشی ئەرتەشی ئەمریکا بۆ سەر حکومەتی تاڵیبان لە ئەفغانستان و حیزبی بەعس لە عێراقی وەکوو نموونەی زەقی بێ‌بەزەیی بوونی ئەرتەشی ئەمریکا لەقەڵەم دا و گوتی: “ئەگەر ئەو هێزە لە گۆرەپانی شەردا هیچی پێ نەکرێت، پەنا بۆ هێزی جینایەتکاری ” black water” دەبات”.

هاوکات رێبەری رژیمی ئیسلامی، هێزەکانی سوپای پاسدارانی دەسەڵاتەکەی خۆی بە “تاقە هێزی کارلێهاتوو و هێزی مەعنەوی” لە قەڵەم دا و و گوتی “تەنیا ئەرکی ئەو هێزانە بەرگری کردن لە سنووری ئاسایشی نەتەوەییە”.

پێداهەڵگوتنی خامنەیی بەسەر هێزە چەکدارەکان و سوپای پاسداراندا لە کاتێکدایە کە بە گوتەی کارناسانی سیاسی، حکوومەتی ئیسلامی گەورەترین تێچووی ئابووری و سەربازی لە ڕێگەی ئەو هیزانەیەوە بە مەبەستی هەناردە کردنی ئینقلاب (شۆڕش) بۆ وڵاتانی دیکە تەرخان دەکات”.

کارناسان لەو باوەڕەشدان کە زیادەڕۆیی رژیمی ئێران لە وڵاتانی وەکوو سووریا، ئێراق، یەمەن، فەلەستین و لوبنان بۆتە هۆی شەڕی ناوخۆیی لەو وڵاتانە کە لە زۆربەی حاڵەتەکاندا کوشتاری بە کۆمەڵی هاوولاتیانی مەدەنیشی لێکەوتۆتەوە.

ڕژیمی کۆماری ئیسلامیی ئێران بە شێوەی بەردەوام لەلایەن وڵاتانی زلهێزی جیهانییەوە بە دەستێوەردان لە کاروباری وڵاتانی رۆژهەڵاتی ناڤین و پەکخستنی ئاشتی لە رۆژهەڵاتی ناڤین، پشتیوانی لە تیرۆریزم و پێشێلکاریی مافی مرۆڤ تۆمەرتبار دەکرێت و بەهۆیەوە بەرەوڕووی گەورەترین گەمارۆکانی ئابووری و سیاسی بۆتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.