خامنەى: ئەگەر لە سوریە شەڕمان نەدەکرد دەبا لە هەمەدان و کرماشان لە گەل دوژمن شەڕمان کردبا

0
444

بە پێی هەوالێکى گۆڤارى “خط حزب‌الله” نزیک لە دەفتەرى ڕێبەرى ئێران، نێو ئاخنى دیدارێکى ڕێبەرى ئێران لە گەڵ بنەماڵەى کوژراوانى ئەم دواىىەى هیزەکانى سوپاى پاسداران لە سوریە گواستەوە.

لەو دیدارە دا خامنەى بە بنەماڵەى کوژراوەکان دەڵى “ئەگەر لە سوریە شەڕمان نەدەکرد دوژمن دەهاتە نێوخۆى وڵات ئەوکات دەبا لە هەمەدان و کرمانشا لە گەل دوژمن شەڕمان کردبا”

لە بەشێکى ترى وتەکانى ئەو کوژاروانە بە شەهیدانى خۆشەویست زانى کە گیانیان لە ڕێگەى بەرگرى لە وڵات و شۆڕش و ئیسلام دا کردە قوربانى.هەروەها پێشتر خامنەى بەرەى شەڕ لەسوریە بە خاڵى هەرە پێشەوەى بەرگرى لە بەرامبەر ئەمریکاو ئیسرائیل ناو دەبات.

شایانى باسە لە شەڕەکانى ئەم دواییەى نزیک شارى حەلەب ژمارەیەکى زۆرى ئەندامانى سوپاى پاسداران کوژراون کە لە نێویان دا کەسانى خاوەن پلەى بەرزى سەربازى تییدایە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.