حەسەن شەڕەفی: نابێ بەو بیانوویە پیلانی دوژمنانی کورد جێبەجێ بکرێ

0
882

ڕۆژی کورد: حەسەن شەڕەفی، جێگری سکرتێری گشتیی حدکا لە لێدوانێک بۆ کاناڵی ئێن ئار تی، لەمەڕ کارەسات و تەنگژەی نێوان خەڵکی ناوچەی باڵەکایەتی و حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات کە کرا بە بیانوویەک بۆ هەڵکوتانە سەر هێزەکانی ڕۆژهەڵات و بنکە و بارەگاکانیان ئاگری تێبەردرا دەڵێ، نابێ ئەوە بکرێتە بیانوو بۆ جێ بە جێ کردنی پیلان و سیاسەتی دوژمنانی کورد و نابێ لەحن و کردەوەکان جۆرێک بن کە ئامانجەکانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بپێکێ و دەبێ لە ڕاستای هێمن کردنەوەی دۆخەکەدا بێ.

شەڕەفی، ئاماژە بەوە دەکات کە لە ماوەی دوو ساڵی ڕابردوودا کە پێشمەرگەکانیان لەو ناوچەیە جێگیر بوون هیچ ڕووداو و دڵ ئێشییەک لەو ناوە نەهاتووەتە ئاراوە.

لە هەمان کاتدا، جێگری سکرتێری گشتیی حدکا باس لەوە دەکات کە پێشتریش و بەر لە ئامادەبوونی هێزەکانی ڕۆژهەڵات  لەو ناوچەیە، تۆپ بارانەکان هەر هەبوون و جیا لە هێزەکانی ڕۆژهەڵاتیش، هێزی کوردستانی باکووریش لەو ناوچەیە جێگیرن بەڵام هیچ کات ئەو هەستیارییە کە ئێستا لە هەمبەر هێزەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات هەبووە، لە هەمبەر هێزەکانی تر نەبیندراوە.

شەڕەفی، ئاماژە بە هەندێک لێدوان دەدات کە تۆپ بارانەکانی ئێران بە “باج” بۆ خەڵکی ئەو ناوچەیە پێناسە دەکەن و دەڵێ: “ئەوە باج نیە، بەڵکوو دۆخی کورد لە هەر چوار پارچەی کوردستان وایکردووە، کوردەکان پێکەوە ئەو هاوخەمی و هاوکارییانەیان هەبێ”.

جێگری سکرتێری گشتیی حدکا باس لە مێژووی پەیوەندییەکانی باشوور و ڕۆژهەڵاتی کوردستان دەکات و دەڵێ: “کاتی خۆشی هێزەکانی باشووری کوردستان لەو سنوورەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات جێگیر بوون و ئەوە چەشنێکە لە هاوپێوەندی و هەستی نەتەوەیی کە دەبێ پارچەکانی کوردستان پێکەوە هەیانبێ”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت