حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات، یەکدەنگ لەگەڵ بایکۆتی هەڵبژاردنن

0
1747

ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٧ی خاکەلێوەی ١٣٩٦ی هەتاوی، شەش حیزبی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە بارەگای سەرکردایەتیی کۆمەڵە- ڕێکخستنی کوردستانیی حیزبی کۆمونیستی ئێران، کۆبوونەوە و پرسی هەڵبژاردن و دەنگ دانی داهاتووی ئێرانیان تاووتوێ کرد.

بە گوێرەی لێدوانەکان، سەرجەم شەش حیزبەکە کە بیرتین لە دوو لایەنی دێموکرات و سێ لایەنی کۆمەڵە و سازمانی خەبات، لەسەر بایکۆت کردنی هەڵبژاردنی ٢٩ی بانەمەڕی ١٣٩٦ی هەتاوی، کۆکن.

ئەو شەش حیزبەی کوردستانی ڕۆژهەڵات لەسەر ئەو بروایەن کە هەڵبژاردنەکانی ئێران لە دۆخێکی نادیموکراتیکدا بەڕێوە دەچن، هەر بۆیەش دەبی بایکۆت بکرێن.

بڕیارە لە داهاتوویەکی نزیکدا، پرسی دەنگدان و بایکۆت کردن، جارێکی تر لە نێوان ئەو شەش لایەنە تاووتوێ بکرێت و بڕیاری کۆتایی و یەکدەنگ بدرێت و ڕابگەیێندرێت.

ناوەندی ڕۆژی کورد، پێشتر و بە لێکدانەوەی خەستی هۆکارەکان، ئەو دەنگدانانەی بایکۆت کردووە و داوا لە خەڵکی کوردستانی ڕۆژهەڵات دەکات، دەنگدانەکان بایکۆت بکەن.

لە بەشێک لە ڕاگەیێندراوی ناوەندی ڕۆژی کورددا هاتبوو “ئێمە وەک ناوەندێکی سەربەخۆی کورد کە هەوڵی بێ وچانمان، لەقاودانی پێشێلکارییەکانی مافی مرۆڤی کورد لە ڕۆژهەڵات، بردنە سەری ئاستی وشیاریی کورد، سازکردنی پەیوەندی لە نێوان نەتەوەی کورد و نەتەوە بندەسەتەکانی تری ناو ئێران و ناساندنی چالاکییەکانی حیزبەکان بە جیهانی ئازاد و ناوچە ـیە، هەڵبژاردنی ئەو خولەی شۆڕا و سەرۆک کۆماری لە ئێران “تەحریم” دەکەین و داوا لە سەرجەم هێز و لایەنە کوردییەکان و خەڵکی ناوخۆ دەکەین، بە تەحریمی هەڵبژاردنەکان، “نا”یەکی بەرز بە بەرەڕۆیی و کوردکوژی و داپڵۆسین و تیرۆریسم بڵێن.”

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت