حیزبەکانی ڕۆژهەڵات لە مەترسیی جیدیی هێرشی پاسدارەکانی ئێران دان

0
1074

حیزبەکانی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە باشوور، لە ئێستادا لە مەترسیی جیدیی هێرشی جاش و پاسدارەکانی کۆماری ئیسلامی و حەشدی شەعبی دان، خەڵک لە ناوخۆ تا ئێستا هیچ دژکردەوەیەکیان نەبووە و چاوەدێرانی سیاسی دەڵێن دەبێ خەڵک لە ناوخۆ بە هەر شێوەیەک بۆی دەکرێ گوشار بۆ ڕژیم ساز بکا.

ڕۆژی کورد: پاسداڕە تیرۆریستەکانی کۆماری ئیسلامی و میلیشیاکانی حەشدی شەعبی بە تەواوی لە مەقەڕەکانی حیزبەکانی ڕۆژهەڵات نزیک بوونەوە. یەکێتیی نیشتمانی کە ئێستا بە تەواوی لە خیانەتەوە گلاو، چەکدارەکانی خۆی خستۆتە خزمەت سپای پاسداڕانی ئێرانەوە،

بە گوێرەی زانیارییەکان و بەپێی ئەو گرتە ڤیدیۆییانەی کە لەلایەن خودی چەکدارەکانی یەکێتیی نیشتمانییەوە بڵاو بوونەوە، چەکدارەکانی یەکێتی لە کاتی هاتنی سپای تیرۆریستیی پاسداران و حەشدی شەعبی دا، پێشوازییان لێدەکەن و ماچیان دەکەن.

ئێستا لە کۆیە و لە لای تەق تەقەوە، هێزەکانی ئێران بەتەواوی لە حیزبەکان نزیک بوونەوە، لە هەندێک شوێن مەودای نێوانیان تەنیا ١٥ کیلۆمیتر.

عیرفان ڕەهنموون، چاوەدێری سیاسیی کورد لەمبارەوە دەڵێ: ئەوەی کە هێزی سوپای پاسدارانی ئێران هاتوونەتە زۆنی سەوزەوە ، هیچ گومانێکی تێدا نیە و لەلایەن چەندین سەرچاوەوە ، پشتڕاست کراوەتەوە . گومانیش لەوەدا نیە کە هێزەکانی رۆژهەلاتی کوردستان ( دیموکرات و کۆمەڵە ) ، دوژمنی پلە یەکی ئێرانن .

ئەوەی کە کەی و چۆن و لە کوێوە هێرش دەکەن ، کەس نازانێت و ئەو فەرمانە گرنگە تەنیا لە لایەن ” خامنەیی و قاسمی سولەیمانی ” یەوە دەدرێ . هەر بۆیە هیچ کەس ناتوانێ لەو پێوەندییەدا ، زانیاری ورد و دروستی هەبێ . بەڵام خاڵی گرنگ لێرەدا ئەوەیە کە کاتێ ئەو هێزانە لە بارەگای پارتەکانی رۆژهەڵات نزیک دەبنەوەوە و پاش ماوەیەک دوور دەکەونەوە، تاکتیکێکی سەربازی- سایکۆلۆژییە و ئامانج لەو تاکتیکە ” هەڵسەنگاندنی رادەی ئامادەیی نیزامیی ئەو هێزانە و ڕادەی پەرچەکراداری ئیحتیمالیی بیرورای گشتیی باشوور و رۆژهەڵاتی کوردستان و ئاسایی کردنەوەی ئەگەری هێرشیکی لەو چەشنەیە .

هەر بۆیە پێویستە هەموو لایەک یەکگرتوانە لەسەر هەست بن بە بێ ئەوەی بپەشۆکێن ، نابێ دۆخەکەیان بۆ ئاسایی بێتەوە ، رەنگە لە ئاساییبوونەوەی دۆخەکە دا ئەو هێرشە بکرێ ! وشیاری زۆر گرنگە لە دۆخە هەستیارەکاندا .

ڕەهنموون ل بەشێکی تر لە ڕوانگەکانیدا دەڵێ: رژیمی داگیرکەری ئێران بە هەزاران پاسداری خۆی رەوانەی باشووری کوردستان کردوە و ئامانج لەو هێزە زۆرە دوو مەبەستی سەرەکییە :

١- بەهێز کردنی نیشتیمانفرۆشانی باشووری کوردستان بۆ رووبەڕووبوونەوە لە گەڵ هێزی پێشمەرگەی هەرێمی کوردستان دا
٢- هەڵکوتانە سەر بنکە و بارەکاگانی هەردوو حیزبی دیموکرات و کۆمەڵە و کۆتاییهێنان بە مەترسیی ئەو دوو هێزە لە سەر ئێران
پارتەکانی رۆژهەڵات بۆ بەرگری لەو مەترسییانە بە پەلە دەبێ سێ کاری گرنگ بکەن 
١- پێکهێنانی کۆمیتەی بەرگریی هاوبەش کە لە چوار بەشی ( چەکداری ، هەواڵگری و دیپلۆماسی و راگەیاندن پێک بێت )
٢- چالاک کردنی باڵی چەکداری خۆیان لە رۆژهەڵاتی کوردستان و هێرشکردن بۆ سەر دام و دەزگاکانی رژیم لە کاتی پێویست دا
٣- پێکهێنانی کۆمیتەیەکی هاوبەش لە دەرەوەی وڵات بۆ کاری دیپلۆماسی و خۆپیشاندان و ئاگادارکردنەوەی بیروڕای گشتی لە سەر ئەو مەترسیانەی کە رووبەڕووی بزاڤی رۆژهەڵات دەبێتەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.