حیزبی وەحدەتی میلی- لقی کوردستان بۆ پەلکێش کردنی خەڵک بۆ دەنگدان کەڵکاژۆ لە ژینگەپارێزی وەردەگرێت

0
1053

ڕۆژی کورد: هەر لە ئێستاوە چالاکی بۆ هەڵبژاردنی سەرۆک کۆماریی داهاتوو لە ئێران دەستی پێکردووە و ستادی هەڵبژاردن لە ٣١ پارێزگای ئێران دەستیان کردووە بە چالاکی. لەو ناوەدا لە کوردستانی ڕۆژهەڵات، ئیسلاح تەڵەب و حیزبگەلی بە ناو کوردیی سەر بە ڕژیمیش دەستیان کردووە بە چالاکیی جۆراوجۆر و شیوازی نوێی پەلکێش کردنی خەڵک.

یەکێک لەو حیزبانە کە پێشتریش لە ڕۆژی کورد باسی کراوە و ڕاپۆرتی تەسەل لەسەر ڕوانگە و چالاکی و ئاراستەکانی بڵاو کراوەتەوە، حیزبی وەحدەتی میلی- لقی کوردستانە کە ناوەندی چالاکییەکانی لە پارێزگای سنەیە.

ئەو حیزبە کە بە گوێرەی بەڵگەی تەواو برواپێکراو، سەر بە ڕژیمە و ئایدیایەکی ئۆجەلانیزمی هەیە و هەوڵ دەدات، هزری کورد لە خۆرهەڵات لە مافخوازییەوە بەرەو ئێرانی بوون و برایەتیا گەلان و تواندنەوەی چالاکیی چەکداری ببات و لەو پێناوەشدا کەڵکاژۆ لە ژنان و کچان وەردەگرێت و بە دروشمی بە ڕواڵەت لایەنگرانەی مافی ئافرەتان، بەرەولای خۆیان رادەکێشێت، حیزبی وەحدەتی میلی – لقی کوردستانە کە سەرۆکەکەشی تورکێکی خەڵکی هەمەدانە و لە شەڕی کوردکوژیدا بەشدار بووە.

حیزبی وەحدەتی میلی لە پیلانێکی نوێدا، چالاکیی مەدەنی وژینگەپارێزی بۆ مەبەستی خۆی کە پەلکێش کردنی کوردەکانە بۆ سەندووقی دەنگدان، دەستی بە دانانی بنکە و ئێن جی ئۆ و ڕێکخراوی ژینگەپارێزی لە شارەکانی پارێزگای سنە کردووە و بەپێی بودجە و پارەیەکی زەوەند کە لەلایەن ڕژیمەوە لەبەر دەستیان دایە، دەیانهەوێ زۆربەی ڕێکخراوە ژینگەپارێزییەکانی کوردستان بکێشنە بندەستی خۆیان و کۆنترۆڵیان بکەن و بۆ ئامانجەکانی خۆیانیان بەکار بێنن.

شایانی ئاماژەیە کە حیزبی وەحدەتی میللی ئێران – شاخەی کوردستان، لە چوارچێوەی هەندێ چالاکی وەک فیرگەی زمانی کوردی، خەریکی ڕێکخستنگەلێکی جۆراوجۆرە کە لە هەندێ بۆنە و رێ و ڕەسمدا لە پارێزگای سنە بە زەقی بەرچاون، یەک لەوان پەرەپێدانی رەسمی و ئاشکرای ئاپۆچیەتییە کە نموونەنکەی لە مەریوان لە نەورۆزی ئەمساڵدا بیندرا.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت