حیزبی وەحدەتی میللی ئێران لقی کوردستان، دوای ١٩ ساڵ چالاکی، بوونی خۆی ڕاگەیاند

0
1274

حیزبی وەحدەتی مییلی شاخەی کوردستانی کە نووسینگەکەی لە فەلەکەی سنەدژ ـە و بە پێی لێدوانی یەکێک لە ئەندامانی ئەو حیزبە کە نەیویست ناوی ئاشکرا بکرێ، ئەو حیزبە لە ژێر چاوەدێری ڕاستەوخۆی موحسێن رەزایی لە تاران چالاکی دەکا، دوای ١٩ ساڵ کار و چالاکی،ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٤ی خاکەلێوە لە شاری سنە، ڕێ و ڕەسمی کرانەوە و دەست بەکار ىوونی خۆی ڕاگەیاند. بە بۆنەی ڕاگەیاندن و دەست بەکار بوونی ئەو حیزبە ئەمڕۆ لە شاری سنە ڕێ و ڕەسمێک بەڕێوە چوو.

ڕاگەیاندنی ئەو حیزبە کە تا ئێستا لە ناو کوردستانی خۆرهەڵات و بۆ وەرگرتنی ڕەوایی لە ناو کوردەکان خۆی بە حیزبی وەحدەتی میللی کوردستان پێناسە کردووە و لە ئەسڵدا حیزبی وەحدەتی میللی (حیزبی ئیتحادی میللەتی ئێرانی ئیسلامی- لقی کوردستان)ـە، لە حاڵێکدایە کە بەرەی یەیکگرتووی کورد تا ئێستاش مۆڵەتی فەرمیی کار کردنی پێ نەدراوە.

بۆ باس کردن لە چیەتی حیزبی وەحدەتی میللی ئێران – لقی کوردستان کە بەتایبەتی لە شارەکانی پارێزگای سنە و خودی شاری سنە چالاکی دەکات، سەرەتا گەرەکە ئاوڕێک لە حیزب لە سیستەمی کۆماری ئیسلامی ئێراندا بدەینەوە.

شایانی ئاماژەیە کە حیزبی وەحدەتی میللی ئێران – شاخەی کوردستان، لە چوارچێوەی هەندێ چالاکی وەک فیرگەی زمانی کوردی، خەریکی ڕێکخستنگەلێکی جۆراوجۆرە کە لە هەندێ بۆنە و رێ و ڕەسمدا لە پارێزگای سنە بە زەقی بەرچاون، یەک لەوان پەرەپێدانی رەسمی و ئاشکرای ئاپۆچیەتییە کە نموونەنکەی لە مەریوان لە نەورۆزی ئەمساڵدا بیندرا.

لە سیستەمی کۆماری ئیسلامیدا، حیزب تەنیا حیزبووڵایە و ڕێبەریش تەنیا ڕوحوڵڵا (واتا خومەینی)یە. تا ئێستا لە ئێران بە شیوەی فەرمی حیزب بوونی  نەبووە هەرچەند کاتی هەڵبژاردنەکان هەندێک ناو و بەرە و حیزب سەرهەڵدەدەن و هەندێ کەسی وەک ڕەفسەنجانی و موحسێن ڕەزایی و چەند بەرپرسی تری سەربازیی ئێران، خۆیان بە خاوەن حیزب دەزانن.

لەو ساڵانەی دواییدا بەتایبەتی، هەندێک حیزب بە ناوی ئیسلاح تەڵەب واتا ڕیفۆرمیست سەریان هەڵداوە و لە کاتی هەڵبژاردندا زێدەترین دەور دەگێڕن کە دەتوانین بە شێوەی خوارەوە ناویان بژمێرین:

احزاب اصلی اصلاح‌طلب راست گرا

  • حزب کارگزاران سازندگی
  • حزب جامعه مدنی همدان

احزاب اصلی اصلاح‌طلب چپ گرا

  • حزب اعتماد ملی
  • مجمع روحانیون مبارز
  • مجمع نیروهای خط امام
  • حزب اسلامی کار
  • مجمع اسلامی بانوان
  • حزب مردم‌سالاری
  • سازمان مجاهدین انقلاب اسلامی
  • جبهه مشارکت ایران اسلامی
  • سازمان عدالت و آزادی ایران اسلامی
  • حزب اراده ملت ایران (حاما)
  • حزب اتحاد ملت ایران اسلامی
  • حزب ندای ایرانیان

لەبەرانبەر ئەوانەشدا هەندێ حیزب هەن کە هەندێکیان بە شێوەی خوارەوەن:

احزاب اصولگرا

احزاب اصولگرایان ایران:

  • حزب مدافعین حریم ولایت
  • حزب نواندیشان ایران اسلامی
  • حزب مؤتلفه اسلامی
  • جامعهٔ روحانیت مبارز
  • جمعیت ایثارگران انقلاب اسلامی
  • جامعە اسلامی مهندسین
  • انصار حزب‌الله
  • ائتلاف آبادگران ایران اسلامی
  • جبهه پایداری انقلاب اسلامی
  • جبهه ایستادگی ایران اسلامی
  • جمعیت پیشرفت و عدالت ایران اسلامی

چاوەدێرێکی سیاسیی کورد کە لەمەڕ پرۆژەکانی کۆماری ئیسلامی لە کوردستان بە گشتی و کوردستانی خۆرهەڵات بەتایبەتی کار دەکات لەمەڕ ئەو حیزبەوە دەڵێ: حیزبێک بە ناوی “حیزبی وەحدەتی میللی ئێران” کە دەنگۆکەی لە ساڵی ١٣٧٦ دەست پێدەکات و لە ساڵی ١٣٨٠دا بە شێوەی ڕەسمی تۆمار کراوە، لقێکی لێ بۆتەوە کە تەنیا لە کوردستانە و بە ناوی لقی کوردستانیی حیزبی وەحدەتی میللی کە ڕیشەیەکی دووڕوویانە لە ناو پەیرە و پرۆگرام و تەنانەت لە ناو کاناڵی تلێگرامییەکەیندا بوونی هەیە کە بە هەڵەشە نووسیویانە “حیزبی وەحدەتی میللی کوردستان”،

لەمەڕ بەرنامە و شێوەی هزر و تێڕوانینی ئەو حیزبە،  دەڵێ: ئەمانە خەریکن هەمان شێوازی ئاپۆچێتی لە ناو کوردستاندا دەبەنە پێش و گوتاری هەبوونی دەوڵەت ڕەد دەکەنەوە و ڕێک لە درێژە و بەردەوامی پرۆژەی ویلایەتی فەقیهی و گوتاری ئێرانییەتدا هەنگاو دەنێن. ئەوانە لەسەر هێڵی ئاپۆچێتییەوە کار دەکەن و گوتارێک دەگشتێنن کە بە ئاشکرا و بە زەقی گوتارێک بە ناوی خۆسەری دێموکراتیک و گەیشتن بە هەندێک مافی یاسایی و سۆزدارانە بۆ کورد وەکوو، خوێند بە زمانی دایکیە و بابەتی هاوشێوە دەورووژێنن.

ئەو چاوەدێرە سیاسییە  لای وایە کە کۆماری ئیسلامی لە ڕێگەی ئەو دامەزرێنە و حیزبانەوە ئامانجی خۆی لە کوردستان پێکاوە و دەڵێ: بە بڕوای من کۆماری ئیسلامی ڕۆژ لە دوای ڕۆژ بازنەی زۆرداریی خۆی لە کوردستان خۆرهەڵاتدا بەرفراوانتر کردووە و سەرکوتێکی تووندتری هێناوەتە کایەوە، لە هەمان کاتێشدا دەرگایەکی کردەوە بۆ ئەوەی کە هێزە شۆڕشگێڕەکانی ئەو کۆمەڵگایە بتوانن دزە بکەن و بچنە دەرەوە و ئەو ڕێگایە تەنیا ڕێگایەک بوو کە خۆی لە قەندیلدا دەدیتەوە، ئەو هیزە شۆڕشگێڕ و گەنجە، پەنای دەبردە قەندیل و لە قەندیلیش هەناردەی بەشێکی تری کوردستان دەکرا، جێگایەکی نائاشنا کە تێیدا پەروەردە نەدەبوو و لەوێدا وەک زیندانییەکی ڕەبەق، شەهید دەبوو، لە هەمان کاتدا دەست کرا بە هەندێ قارەمان سازی کە هەمووی لە درێژەی هەمان گوتاردان کە دەم و چاوەکانیان بە باشی بۆ ئێمە ناسراوە، بۆیە ئێمە هیچ خەیاڵێکی تەم و مژاویمان بەرانبەر بەو کەسانە نییە و ناشڵێین کە کەسی شۆڕشگێڕ و توانا و باشیان تێدا نییە، مەبەستی ئێمە هەندێ کەسی تایبەتە کە زۆر خراونە بەر چاوان و بە میدیایی کراون و ڕانتهای دەسەڵاتیان لەبەر دەستدایە و تەنانەت توانیویانە هەم لە ڕووی ماددی و هەم میدیاییشەوە، یارمەتی لە حکومەتی هەرێمی کوردستان و لایەناکی هەرێم وەربگرن.

شایانی ئاماژەیە کە حیزبی وەحدەتی میللی -لقی کوردستان، کومیتەی جیا جیای هەن، یەکێک لەو کومیتانە، کومیتەی خوێندکارییە کە تا ئێستا زۆر کوۆڕی گرتوون کە تەوەری باسکانیان زیاتر لەدەوری هزرەکانی ئاپۆ دەخولێتەوە. بۆ بنموونە لە خوارەوە ئاگاداریی یەکێک لە کۆبوونەوەکانیان دەخەینە بەر چاو:

ئاگاداری :لقی خوێندکاری حزبی وەحدەتی ملی دەیەوێت لە ڕێکەوتی ۱۳۹٤/۱۱/۲، فێرگەی ناسین و ناساندنی هونەرە تێگەیشتنەکان و جۆرەکانی لە بازنەی ۲ کاتژمێر بەڕێوە ببات. شوێن: سنە، فەلەکەی سنەدژ، شەقامی دوکتور حسابی، ناوەندی حزب.

حیزبی وەحدەتی میللی و هەڵبژاردنی خولی دەیەمە مەجلیسی شۆڕای ئیسلامی:

بانگەوازیی حیزبی وەحدەتی میللی - لقی کوردستان بۆ خولی ١٠ی پارلمانی ئێران
بانگەوازیی حیزبی وەحدەتی میللی – لقی کوردستان بۆ خولی ١٠ی پارلمانی ئێران

حیزبی وەحدەتی میللی کە ئەمڕۆ سێ شەممە ٢٤ی خاکەلێوەی ١٣٩٥، بوونی خۆی ڕادەگەیێنێ، لە خولی دەیەمی هەڵبژاردنی مەجلیسی کۆماری ئیسلامی لە ٧ی ڕەشەممەی ساڵی ١٣٩٤ی هەتاویدا، چوار بەربژێری هەبووە و پرۆپاگەنداشی بۆ کردوون کە ناوەکانیان بریتییە لە:

لە سەقز و بانە:  بەختیار عیززەت پەنا. مەریوان: د. فاروق کەریمی. قوروە و دێوڵان: ناسر شوکری. بیجاڕ: حەمدووڵڵا کەریمی.

بۆ باشتر تێگەیشتن لە بەشێک لە هزر و ئامانجەکانی ئەو حیزبە لە کوردستان، فایلی بانگەوازییەکەیان بۆ هەڵبژاردن دەخەینە ڕوو.

بەشی هونەر و موسیقی:

حیزبی وەحدەتی میللی – لقی کوردستانی، جیا لە وانەی زمانی کوردی و کومیتەکانی تر کە تێیدا بیری ئاپۆئیستی و بیرۆکەی خۆسەری دێموکراتیک، لە ژێر ناوی وانەی کوردی و چالاکی خوێندکاریدا کاری بۆ دەکرێ. بەشی هونەریشی هەیە کە لەگەڵ سەرجەم بنکە هونەرییەکانی جیهان یەک جیاوازی هەیە، ئەویش ئەوەیە کە لەو بەشەدا جیا لە وانەی فێرکاری موزیک، بەشێکی زۆر لە کات بۆ کار کردن لەسەر هزری بەشدار بووان دەکرێ.

بۆ نموونە ئەوە ئاگاداری یەکێک لە کارگاکانیانە: “کمیته فرهنگی حزب وحدت ملی در نظر دارد که دوره کلاسهای موسیقی و ذهن متعالی رابصورت کارگاهی برگزار نماید .لذا از علاقمندان دعوت می شود جهت شرکت در این کارگاهها به دفتر مرکزی حزب وحدت ملی کوردستان مراجعه نمایند.”. زێهن یان مێشکی موتەعالی لە ڕوانگەی ئەوان هەمان بیرۆکە و هزری ئاپۆئیستییە کە کاری بۆ دەکەن.

حیزبی وەحدەتی میللی و ژن:

کۆبوونەوەی "ناسنامەی ژن"
کۆبوونەوەی “ناسنامەی ژن”

یەکێک لە ڕێگاکانی خۆتێدا بردنە پێش و خۆگەورە کردنەوە و خۆ سەپاندنی ئەو حیزبە، ژنان و کچان و بە گشتی ئافرەتانن کە بە بەردەوامی و هەموو حەوتوویەک دوو جار، کۆبوونەوەیان بۆ رێک دەخەن و تێیدا باس لە هزری ئاپۆچیەتی و فەلسەفەی ئاپۆ و ژن دەکرێ.

بۆ نموونە ئەمە یەکێک لە ئاگادارییەکانی ئەو حیزبەیە :” حزب وحدت ملی هر هفتە در روزهای شنبە و سە شنبە اقدام بە برگزاری کارگاە هویت زن مینماید ، از علاقەمندان دعوت میشود جهت شرکت در این کارگاهها بە دفتر حزب مراجعە نمایند .”

یەکەم کۆبوونەوەیان بەو ناونیشانە دەستی پێکردووە : “اولین جلسەی کارگاە هویت زن با موضوع ” مفهوم اجتماعی زن در معبر تاریخ ” در حزب وحدت ملی کوردستان تشکیل گردید” کە بە پێی لێدوانی ئامادەبوویەک کە ناکرێ ناوی ئاشکرا بکەین، تێیدا هەموو باسەکە هاتەوە سەر ئەو شوێنە کە ئاپۆ ژنی ناساند، پێگەی پێدا و زیندووی کردەوە و تەنیا خولی مێژوو کە ژن تێیدا ناسراو ناسنامەی پێدراوە سەردەمی ئاپۆ و بە پێی فەلسەفەی ئاپۆ بووە.

یەکێکی تر لە کارگاکانیان “ژن ـی ئازاد”ـە، هەمان ڕوانگەی کە لای وایە ژن کۆیەلە بوو تا سەرۆک ئاۆ، ئازادی کرد.

ئاگاداری یەکەم کۆبوونەوەی ئەو کارگایە: “اطلاعیەی کمیتەی زنان :
از روز شنبە کارگاە هویت زن آزاد در دفتر حزب وحدت ملی کوردستان آغاز بە کار میکند ، زنان میتوانند با مراجعە بە دفتر حزب از زمانبندی کلاسها مطلع شوند .”

کومیتەی فەرهەنگیی حیزبی وەحدەتی میللی:

کاری بەردەوامی ئەو کومیتە ڕێکخستنی باس و کۆبوونەوەیە لە سەر مژارگەلێک کە دەگاتەوە سەر ژیار واتا تەمەدوون کە لە ڕوانگەی ئەوانەوە تەمەدوون لە میزۆپۆتامیا سەری هەڵدا و ئەوەش هزری ئاپۆیە.

لێرەدا بە نموونە یەکێک لە ڕاگەییةدراوەکانیان دادەنێین:
اطلاعیەی کمیتەی فرهنگی :
کارگاە آموزش زبان کوردی (آرامی و لاتین) و تحلیل ذهن ـ زبان ـ تمدن در شرف تشکیل میباشد ، لذا از علاقمندان شرکت دراین کارگاە دعوت میشود مراتب آمادگی خود را تا ۱۵ دیماە بە دفتر حزب وحدت ملی کوردستان اعلام نمایند .”

بەپێی لێدوانی یەکێک لە مامۆستایانی زانکۆ و دوکتورای زانستە سیاسییەکان لە ناوخۆی کوردستان کە ناکرێ ناوی ئاشکرا بکەین: کۆماری ئیسلامی ڕەوتێکی مۆدێرن و جیاوازی لە ئالترناتیڤ سازی سازی لە کوردستانی خۆرهەڵات دەست پێکردووە، ڕەوتێک کە تا ئێستا کەم کەس هەر بە لاشیدا دەڕۆێشت و ئێمە زۆرتر بیرمان لە هەندێ شێوازی کلاسیکیی ڕەژیم بۆ تواندنەوەی حیزبەکان و بزاڤی ڕزگاریخوازانەی کورد دەچوو کە ئێستا دەبینین وا نیە.

ئەو مامۆستایەی زانکۆی سنە هەروەها گوتی: حیزبی وەحدەتی میللی شاخەی کوردستان، ئەوەندەی خۆم لە نزیکەوە بەدواداچوونم بۆ کردبێ، یەکێک لە مەترسییەکانی ئێستا و دواڕۆژی کوردستان و پیلانی خودی ڕەفسەنجانی و موحسێن ڕەزائیە بۆ دابەزاندنی ئاستی داخوازی کورد و لەناوبردنی هێزە کوردییە ڕەسەنەکانە کە داخوازیی نەتەوەییان هەیە و خەریکە لە فیدرالیزمیش دەچنە بان و بیر لە سەربەخۆیی خوازی دەکەنەوە. ڕاستییەکەت پێ بلێم ئەگەر جووڵەیەک نەکرێ، بە دڵنیاییەوە شۆڕشی کوردی ٣٠ تا ٤٠ تێدادەچێ.

بۆ زانیاری لەسەر حیزبی وەحدەتی میللی ئێران لێرە کلیک بکە

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.