ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ڕۆژی کورد، بڕیارە ڕێکەوتی ٣ـی مانگی دێسامبری ٢٠١٦، حیزبی سووری نۆروێژ بۆ پشتیوانی لە کوردانی ٤پارچە، کۆنفرانسێک بەڕێوە ببات.
ئەو کۆنفرانسە بە مەبەستی زێدەتر زانین و ئاگادار بوون لە سەر ڕەوشی هەر چوار پارچەی کوردستان، کەلتووری کوردی و دۆخی ئێستا کوردەکان لە بەشە جیاجیاکانی کوردستان، بەڕێوە دەچێ.
بڕیارە لەو کۆنفرانسەدا لە پانێلێکدا باس لە دۆزینەوەی ڕێگاچارەی گونجاو بۆ گرفتەکانی ئێستا و پێشەڕۆژی کوردستان بکرێت.
هەروەها لەو کۆنفرانسەدا، ئەزموونی ئەو کەسانەی کە پێشتر سەردانی کوردستانیان کردووە بە ئامادەبوونی خۆیان، دەخرێتە ڕوو و بۆ خەڵک دەخرێتە بەر باس.
لە بەشێکی تری ئەو کۆنفرانسەدا، لەسەر هونەری کوردی لێدوان دەدرێ و ئامادەبوان پرسیارەکانیان ئاراستە دەکەن و باس لە دەور و کاریگەریی هونەر لە سیاسەت و خەباتی کورددا دەکرێت.
بە گوێرەی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، عەبدووڵا حیجاب، چالاکی سیاسی و چاوەدێری کوردی کوردستانی ڕۆژهەڵات، لەو کۆنفرانسەدا بەشدارە.
Praktisk informasjon:
Konferanseavgift: 50 kr
Mat: Det vil bli servert lunsj på konferansen
Sted: Fredshuset i Oslo. Møllergata 12, 0179 Oslo.
Dato: 3.desember
Tid: 10.00 – 18.00 (Registrering fra 09.30)