حیزبی دێموکرات و پ.ک.ک سێهەم دانیشتنی خۆیان لە قەندیل ئەنجام دا

0
1352

شاندێکی حیزبی دێموکرات بە سەرپەرەستی محەممەد نەزیف قادری، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران سەردانی قەندیلی کرد و لەلایەن شاندێکی پەکەکە بە سەرپەرەستی جەمیل بایک، هاوسەرۆکی ئەو پارتەوە پێشوازی لێکرا.

لەم چاوپێکەوتنەدا، کۆمەڵێک باسی سیاسی لەبارەی دۆخی سیاسی ناوچەی رۆژهەڵاتی ناڤین بەگشتی و نەتوەی کورد بەتایبەتی خرانە بەرباس.

بەشی سەرەکیی ئەم دانیشتنە دوولایەنەیە بۆ باسکردن لەسەر پرسە پێوەندیدارەکان بە هەردوولایەن، ئاوڕدانەوەیەک لە دانیشتنەکانی پیشوو و تاوتوێ کردن و دۆزینەوەی رێکارێک بۆ دووپات‌نەبوونەوەی هەرچەشنە ئاڵۆزییەک بە لێک‌تەگەیشتنی تەواو بۆ چارەسەری بنەڕەتیی کێشەکان تەرخان کرابوو.

محەممەد نەزیف قادری، ئەندامی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران لە سەر شێوازی بەڕێوەچوونی ئەم دانیشتنە بە ماڵپەڕی کوردستان میدیای راگەیاند: “دانیشتنەکە لە کەش و هەوایەکی دۆستانە و لێک تێگەیشتنێکی تەواو بەڕێوەچوو”.

سەرپەرەستی شاندی حیزبی دێموکرات لە درێژەدا باسی لە گەشبینی هەردوولایەن لەسەر ئاکامی ئەم دانیشتنە و دانیشتنەکانی داهاتووی کرد.

ئەم ئەندامەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکرات لە کۆتاییدا رایگەیاند: لەو دانیشتنەدا بڕیاری بەردەوام‌بوون لە دیالۆگ هەتا چارەسەری یەکجاریی هەموو کێشەکان درا.

پێشتریش، رۆژی شەممە ٢٣ی جۆزەردان چاوپێکەوتنی دووهەمی حیزبی دێموکرات و پەکەکە لە بنکەی دەفتەری سیاسیی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران بەڕێوەچووبوو.

پاش کۆتایی‌هاتنی دانیشتنی دووهەم، حیزبی دێموکرات لەسوور بوونی خۆی لەسەر داخوازییەکانی و پاشەکشەنەکردنی هێزەکانی لە چیاکانی کێلەشین و قەندیل پێداگری کردبو

9599 DSC_0040 DSC_0074

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.