حیزبی دێموکرات جارێکی تر کەوتە بەر هێرشی دەنگ و رەنگی ئێران

0
1065

ڕۆژی کورد: بە پێ هەواڵی ماڵپەڕەکانی نزیک لە سۆپای پاسدارانی کۆماری ئێسلامی ئێران، وا بڕیارە ڕۆژی هەینی ٢٥ی بەفرانباری ١٣٩٤ی هەتاوی لە کاناڵی یەکی نێوخۆیی ڕژیمی ئێران، زەنجیرە فیلمێک لە ژێر ناوی “همپرواز” دژی حیزبی دێموکرات  و بزووتنەوەی کوردستان بڵاو بکرێتەوە.
دەرهێنەری فیلمی “همپرواز”، سەلما بابائی کە خۆی کچی یەکێک لە پاسدارە کۆژراوەکانی شەڕی هەشت ساڵەی ئێران و ئێراقە، بە هەواڵدەری “تسنیم”ی نزیک بە سۆپای پاسدارانی ئێرانی ڕاگەیاندووە کە “ئەم فیلمە ٩٥ خۆلەکە و لەسەر فڕۆکەوانی کەم ئەندام، محەممەد غۆلامحوسەینیە کە لە شەڕی هەشت ساڵە لە کوردستان فڕۆکەکەی بەدەست (حیزبی) دێموکراتەوە دەخرێتە خوارەوە و دواتریش لەلایەن (پێشمەرگەکانی)دێموکراتەوە بەدیل دەگیرێت”.
سەلما بابائی لە درێژەی وتوێژ لەگەڵ ماڵپەڕەکانی نزیک بە سۆپای پاسدران ڕایگەیاند کە فیلمی هەمپەرواز لە حەوت بەش و هەر بەشێکیش بۆ ٤٠ خۆلەک لە کاناڵی یەکی نیوخۆیی کۆماری ئێسلامیدا بڵاو دەکرێتەوە و لە دە ڕۆژی یەکەمی مانگی ڕەشەمەش دووبارە دەکرێتەوە”.

پێشتریش کۆماری ئێسلامی ئێران چەندین فیلمی سینەمائی دژی حیزبەکانی ڕۆژهەڵاتی کوردستان و بە تایبەت حیزبی دێموکرات و کۆمەڵە بەرهەم هێناوە و لە دەنگ و ڕەنگی کۆماری ئێسلامی دا بڵاوی کردوونەتەوە، کە لەگەڵ ناڕەزایەتی خەلکی کوردستان و چالاکانی سیاسی ئەو بەشەی کوردستان ڕووبەڕوو بوەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.