حسین ئەنسارى هۆشدارى دایە خامنەى سەبارەت بە قەبول نەکردنى بەربژێری ڕیفۆرم خوازەکان

0
556

حسین ئەنسارى راد لە کەسایەتیە گرنگەکانى رەوتى ڕیفۆرم خوازانی ئێران لە نامەیەک دا بۆ خامنەى رێبەرى ئێران هۆشدارى دەدات سەبارەت بە قەبول نەکردنى  بەربژێرە ڕیفورم خوازەکانی ئێران لە لایەن شوراى نیگەهبان بۆ بەشدارى کردن لە هەلبژاردنەکان. لە نامەکەى دا ئاماژە بە قەبول نەکردنى ٦٠٠٠ تا ٧٠٠٠ کەس لە لایەن شۆرای نیگەهبان بۆ مەجلیسەکانی شەشەم و حەفتەم دەکات نوسیویەتى کە بیانووى قەبول نەکردنیشیان بۆ بەربژێران ڕون ناکرێتەوە هەر بۆیەىش داوا لە  خامنەى دەکات کە ئاشتی ملى رابگەینرێت تا نوینەرەکانى ڕیفۆرم خوازان کە باوەڕى تەواویان بە رێژم و قانونى ئەساسی و بەرژەوەندیەکانى ئیسلامە  لەلایەن شوراى نیگەهبانەوە قەبول بکرێن . شایەنى باسە ئەنسارى راد نوینەرى مەجلیسی شەشەم و بەرپرسی کومیتەى ئەسلی ٩٠ بوو لە مەجلیسی هەفتەم لەلایەن شورای نیگەهبانەوە رەد کرا کە بەشدارى لە هەلبژاردن بکات

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.