حسین ئەنسارى راد لە کەسایەتیە گرنگەکانى رەوتى ڕیفۆرم خوازانی ئێران لە نامەیەک دا بۆ خامنەى رێبەرى ئێران هۆشدارى دەدات سەبارەت بە قەبول نەکردنى بەربژێرە ڕیفورم خوازەکانی ئێران لە لایەن شوراى نیگەهبان بۆ بەشدارى کردن لە هەلبژاردنەکان. لە نامەکەى دا ئاماژە بە قەبول نەکردنى ٦٠٠٠ تا ٧٠٠٠ کەس لە لایەن شۆرای نیگەهبان بۆ مەجلیسەکانی شەشەم و حەفتەم دەکات نوسیویەتى کە بیانووى قەبول نەکردنیشیان بۆ بەربژێران ڕون ناکرێتەوە هەر بۆیەىش داوا لە خامنەى دەکات کە ئاشتی ملى رابگەینرێت تا نوینەرەکانى ڕیفۆرم خوازان کە باوەڕى تەواویان بە رێژم و قانونى ئەساسی و بەرژەوەندیەکانى ئیسلامە لەلایەن شوراى نیگەهبانەوە قەبول بکرێن . شایەنى باسە ئەنسارى راد نوینەرى مەجلیسی شەشەم و بەرپرسی کومیتەى ئەسلی ٩٠ بوو لە مەجلیسی هەفتەم لەلایەن شورای نیگەهبانەوە رەد کرا کە بەشدارى لە هەلبژاردن بکات