جەلال مەلەکشا: پشتیوانی هیچ بەربژێرێکم نەکردووە

0
749

مامۆستا جەلال مەلەکشا، شاعیری ناسراوی کورد کە شیعرەکانی دەکەونە خانەی ئەدەبیی بەرەنگاری ، ڕەتی دەکاتەوە  پشتیوانی لە هیچ بەربژێرێکی ئەو خولەی پارلمانی ئێران کردبێ.

مامۆستا مەلەکشا لە نامەیەکدا کە بە دەست نووسراوە ئەو بابەتەی ڕۆژنامەی (صبح امید) وەدرۆ دەخاتەوە کە تێیدا باس لە پشتگیری ئەو لە بەربژێرێک بە ناوی ئەحمەد محەممەد ڕەزایی کراوە.

مەلەکشا لەو نامەیەی خۆیدا دەنووسێ:

لە ڕۆژنامەی صبح امید لە ڕێکەوتی ٥ی ڕەشەممە، بابەتێک بڵاو کراوەتەوە کە گوایە من پشتگیریم لە کەسێکی بێ ناوونیشان بەناوی ئەحمەد محەممەد ڕەزایی وەک بەربژێری ئەو خولەی پارلامی کۆماری ئیسلامی کردووە، هەر بۆیەش ڕایدەگەیێنم کە من هیچ ئاگادارییەکم لەو بابەتە نیە ئەو کەسانە بەوپەڕی ڕووهەڵماڵاوی و بە کەڵکاژۆوەرگرتن لە نەخۆشی و پەک کەوتەیی من هاتوونە ماڵەکەم و وێنەیەکیان لەگەڵ من گرتووە و بەوپەڕی بێ ئەخلاقییەو ەئەو کارەیان کردووە، هەر بۆیەش بەو پێیە ڕایدەگەیێنم کە من وەک خۆم لەو خولەی پارلماندا پشتگیریم لە هی چبەربژێرێک نەکردووە و نایکەم و ئەو درۆ و گزە بەرچاوە بە تووندی مەحکووم دەکەم.

مەلەکشا هەروەها لە کۆتایی ئەو نامە کورتەدا ڕستەیەکی فارسی نووسیوە بەو شێوەیە (وای ئەگەر از پس این روز بیاید فردایی) واتا بە حاڵتان ئەگەر لەدوای ئەمڕۆ، سبەینێیەک بێتە ئاراوە.

شایانی باسە کە کەڵکاژۆ وەرگرتن لە شاعیران و ناوداران لە مێژووی هەڵبژاردنەکانی کۆماری ئیسلامیدا، بابەتێکی ناسراو و سەدپاتەیەو لەو نێوەدا دەکرێ ئاماژە بە ڕەزا سەوارە، بەربژێری چەند خولی پێشووی مهاباد بکەین کە بە بەردەوامی دەست نووسراوەیەکی مامۆستا هێمنی وەک کوردپەروەری خۆی دەختسە ڕوو و دەنگی پێ کۆدەکردەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.