جەلال تاڵەبانی، حەوتووی داهاتوو سەردانی کۆماری ئیسلامی دەکات

0
990

ڕۆژی کورد: بڕیارە حەوتووی داهاتوو جەلال تاڵەبانی، سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان سەردانی کۆماری ئیسلامیی ئێران بکات.

ئەو سەردانە لە حاڵێکدایە کە جەلال تاڵەبانی، ناسراو بە مام جەلال، ماوەی چەند ساڵێکە بە هۆی نەخۆشییەکی درێژخایەن، نیشتەجێ بووە و کەمتر لە میدیاکان یان گۆڕەپانی سیاسەت بیندراوە.

بەشی ڕاگه‌یاندنی سكرتاریه‌تی سكرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانی لە ڕاگەیێندراوێکدا کە میدیا فەرمییەکانی یەکێتیی یشتمانی بڵاویانکردووەتەوە، ڕایگەیاندووە: “حەوتووی داهاتوو سەرۆک مام جه‌لال به ‌سه‌ردانێكی چه‌ند رۆژه‌ له ‌سلێمانییه‌وه‌ به‌ره‌و وڵاتی ئێران به‌ڕێده‌كه‌وێت.”

بەپێی ئەو ڕاگەیێندراوە، ئەو سەردانە، سه‌ردانێكی دۆستانه‌یه ‌و له‌سه‌ر بانگهێشتی لێپرسراوانی كۆماری ئیسلامیی ئێران ڕێكخراوه‌ و پێشتریش ئاماده‌كاری بۆ كراوه”‌.

لە هەمان کاتدا، نوێنەری هەرێمی کوردستان لە تاران ڕایگەیاندووە کە ئەوان ئاگاداری ئەو سەەدانە نین.

جەلال تاڵەبانی، سەرۆک کۆماری پێشووی عێراق و سکرتێری گشتیی یەکێتیی نیشتمانیی کوردستان، رۆژی17-12-2012 لە بەغدا بەهۆی جەڵتەی مێشکەوە باری تەندروستی تێکچوو، دواتر بۆ نەخۆشخانەیەکی وڵاتی ئاڵمان بەڕێکرا و دوای وەرگرتنی چارەسەریی پزیشکی، ڕۆژی 19-7-2014گەڕایەوە بۆ سلێمانی و تا ئێستا کەمتر لە گۆڕەپانی سیاسەت یان لە میدیاکان دەرکەوتووە”.

سەفەری دۆستانە و خۆمانەی جەلال تاڵەبانی بۆ ئێران لە کاتێکدا کە کۆماری ئیسلامی ئاوی چۆمی کەڵویی لەسەر هەرێم گرۆتەوە و سنوورەکانی هەرێمیشی تۆپباران کردووە و پێداگری لەسەر تۆپبارانی بەردەوامی هەرێمی کوردستان کردووە، لەلایەن چالاکانی سیاسییەوە، جێگای تێڕامانە.

ڕۆژنامەی “وەتەنی ئیمروز” لە بابەتێکی خۆیدا کە ڕۆژی پێنج شەممە ١٥ی پووشپەڕی ١٣٩٥ی هەتاوی بلاوی کردۆتەوە، مەسعوود بارزانی، سەرۆکی هەرێمی کوردستانی باشووری وەک کەسێکی “نمەک نەشناس” ناو بردووە و بابەتێکی لە ژێر ناونیشانی “مەسعوودی نمەک نەنشناس” بڵاو کردۆتەوە.

پێشتریش هەواڵدەریی فەرمیی کۆماری ئیسلامی بابەتێکی لەژێر ناونیشانی “بنووسن دەوڵەتی کوردستان، بخوێننەوە دەوڵەتی داعش” بڵاو کردبۆوە کە ناڕەزایەتیی بەربەرینی چالاکانی سیاسیی کوردی لێکەوتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت