جیا کردنەوەی سنووری کوردستان لە لایەن ئەمریکا و فەرانساوە

0
951
زانیارییەکان باس لە لێدانی خەندەقێکی بەرین لە لایەن ئامریکا و ڕووسیاوە دەکەن کە ناوچە کوردستانیەکانی باشوری کوردستان لە عێراق جیا دەکاتەوە. ئەو خەندەقە کەخەندەقێكی گەورەیە لە ناحیەی ڕەبیعەی سنوری سوریاوە بۆ ناحیەی جەلەولا لە پارێزگای دیالە كە هاو سنورە لەگەڵ وڵاتی ئێراندا لێدەدرێت و فەرەنساو ئەمریكاش سەرپەرشتی دەكەن.
لەوبارەیەوە محەمەد فایەق لێپرسراوی ڕاگەیاندنی قائمقامیەتی قەزای دووزخورماتوو لەلێدوانێكدا بۆ دواڕۆژ هەواڵەكەی پشتڕاستكردەوەو وتی :”ئەو خەندەقە “لەئێستا لە هەموو سنورەكان دەستی پێكردووە و قوڵیی و پانیەكەشی سێ مەتر دەبێت.
ئاماژەی بەوەشكرد كە خەندەقەكە لە ناحیەی ڕەبیعەی پارێزگای موسڵەوە درێژ دەبێتەوە بۆ ناحیەی جەلەولا لە پارێزگای دیالە”
وتیشی :”ئەو خەندەقە لە ژێر چاودێری ژمارەیەك  ئەندازیاری فەرەنسی‌و ئەمریكیدا دەبێت و ناوچە كوردستانییەكانی دەرەوەی هەرێم لەگەڵ ناوچەكانی عێراق جیادەكاتەوە كە دەكەونە سنوری مادەی 140ی دەستووری عێراقەوە”
محمد فایەق لەو لێدوانەی خۆیدا ئاشكرای كرد، “لە سنوری قەزای دووزخورماتووشەوە دەستكراوە بەهەڵكەندنی ئەو خەندەقە‌و هەر بەدووری چەند مەترێكەوە بورجێكیشی بۆ دادەنرێت تاوەكوو چاودێری وردی خەندەقەكە بكرێت، نەوەك تیرۆریستان دزە بكەنە ناو سنوری هەرێمی كوردستانەوە، ئەمەش بۆ جیاكردنەوەی هەرێمی كوردستانە لەعێراق”.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت