Google search engine
ماڵەوە ھەواڵ جیهان جان کێری بە سەردانێکی ڕانەگەیێندراو گەیشتە بەغدا

جان کێری بە سەردانێکی ڕانەگەیێندراو گەیشتە بەغدا

0
976

ان کیری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ئەمڕۆ هەینی ٢٠ی خاکەلێوە (٨ی ئاوریل)، بە شیوەیەکی ڕانەگیێندراو و چاوەڕوان نەکراو، گەیشتە بەغدای پێتەختی عێراق.

دەگوترێ سەردانەکەی کێری بۆ بەغدا بە مەبەستی پشتیوانی لە حکومەتەکەی عەبادی یە کە لە ئێستادا بە هۆی دابەزینی نرخی نەوت، ڕێپێوانی ناڕەزایی خەڵک بەرین بە دژی گەندەڵی ئابووری، تووشی قەیرانێکی قووڵی ڕامیاری – ئابووری ىووە.

وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا لە ڕاگەیێندراوێکدا ڕایگەیاند، کێری لە سەردانی خۆی لە بەغدا، باس لە پرسگەلێکی وەک پشتیوانی لە حکومەتی عێراق لە بوارگەلی ئاسایش، سیاس و ئابووری دەکات.

بڕیارە لەو سەردانەدا، کێری لەگەڵ حەیدەر ئەلعەبادی، سەرۆک وەزیرانی عێراق، ئیبراهیم جەعفەری، وەزیری دەرەوە و نەوشیروان بارزانی، سەرۆکی شۆڕای وەزیرانی هەرێمی کوردستانی باشوور، چاوپێکەوتن بکات.

شایانی ئاماژەیە کە کێری، جەختی کردەوە کە واشنگتۆن لە ڕووی سیاسی و ئابووری وئاسایشی پشتیوانی لە حکومەتی عەبادی دەکات.

 جان کێری بەر لە عێراق، سەردانی بەحرەینی کرد و لەگەڵ وەزیرانی دەرەوەی وڵاتانی هاوکاری خەلیج، باس لە پرسی شەڕ لە عێراق و سووریە و یەمەن کۆبۆوە و داوای لە ئێران کرد تا لەوە زیاتر پەرە بە شەڕ لە یەمەن و سووریە نەدات.

 هەروەها عادل ئەلجوبەیر وەزیری دەرەوەی سعوودیە لە کۆنفرانسێکی هەواڵدەریی هاوبەش لەگەڵ جان کێری وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، باس لە ئێران کرد و گوتی ئەگە رئێران بیهەوێ لەگەڵ دراوسێکانی و وڵاتانی ناوچە، پەیوەندییەکی ئاسایی هەبێ، دەبی بەخۆیدا بچتەوەو شێوە کرداری خۆی بگۆڕێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.

نوێترینەکان
چۆلکردنی بارەگای حیزبەکانی رۆژهەڵات لە باشوور و دەسپێکی قۆناغێکی نوێ بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: پەلاماری تیرۆریستی بۆ سەر نووسینگەی ک.ن.ک لە هەولێر و هێرش بۆ سەر فڕۆکەخانەی عەربەت مەحکووم دەکەین. کۆچی دوایی دایکێکی دڵسۆز و نیشتمانپەروەر لە شاری سنە بانگەوازی سێ لایەنی سەربەخۆییخوازی ڕۆژهەڵاتی کوردستان بۆ یەکەمین ساڵوەگەڕی ڕاپەڕینی ژینا کۆچی دوایی باوکێکی نیشتمانپەروەر، باوکی کاک مەسعوود پەژووهی ئەندامی ڕێبەریی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان کۆچی دوایی کرد. بانگهێشتتان ناکەین بۆ خەباتی مەدەنی و ئاشتیخوازانە لە بەرانبەر داگیرکەر دا سویس،لۆزان: پەیامی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە سەد ساڵەی پەیمانی شوومی لۆزان پەیامی سەرەخۆشی و هاوخەمیی “جەماڵ پوورکەریم” بۆ بەڕێز خاتوو بڵێسە جەبار فەرمان بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: کورد تا دەوڵەتی نەبێ ئەمە هەر بەشی دەبێ. ڕاگەیاندنی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە پێوەندی بە تیرۆر کرانی دوو پێشمەرگەی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئیران بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان بۆ دوو لایەنی کۆمەڵە: دان بە خۆتان دا بگرن و زمانی سیاسەت و دیالۆگ بکەنە جێگرەوەی زمانی چەک و شەڕی خۆکوژی. بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان: ڕژیمی ئێران بە هێرش بۆ سەر کۆساڵان دەیهەوێ شکستەکانی لە بەرانبەر ئێرادەی گەل و شۆڕشی ژینا دا قەرەبوو بکاتەوە. وتووێژی قەندیل پرێس لە گەڵ جەماڵ پوورکەریم سەرۆکی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان ئێمە پێکەوەین: بەیاننامەی بزووتنەوەی سەربەخۆییخوازانی کوردستان لە پێوەندی بە جمووجۆڵەکانی سپای پاسدارانی ئێران لە سنوورە دەستکردەکانی نێوان ڕۆژهەڵات و باشووری کوردستان. گەنجێکی کورد بە پێیان لە ئاڵمانەوە تا لۆزان دژ بە پەیماننامەی شوومی لۆزان ڕێ دەکا.