جان کێربی: پرسی چوونی قاسم سلێمانی بۆ سووریە دەبەینە شۆڕای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان

0
1061

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵدەرییە جیهانییەکان، جان کێربی، وەزیری دەرەوەی ئەمریکا، ڕۆژی دووشەممە ٢٩ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی، لە کۆبوونەوەیەکی ڕۆژنامەوانیدا و لە وڵامی ڕۆژنامەوانێکدا، بەشداریی قاسم سلێمانی لە شەڕی حەلەب و سەفەری بەرپرسی سپای تیرۆریستیی قدس ـی کۆماری ئیسلامی بۆ سووریەی بە پێشێل کردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ی شۆڕای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان زانی و گوتیشی ئەمریکا ئەو باسە دەباتە شۆڕای ئاسایشی ناونەتەوەیی.

یەکێک لە هەواڵنێرانی ئامادەبوو لەو دانیشتنە ڕۆژنامەوانییە، وێڕای نیشاندانی وێنەی قاسم سلێمانی لە حەلەب، پرسی: “هەرچەند ئەوە جاری یەکەم نیە کە قاسم سلێمانی دەچتە سووریە بەڵام ئایا لەمبارەوە ئەمریکا چ دژکردەوەیەکی دەبێ؟”

جان کێربی، وتەبێژی وەزارەتی دەرەوەی ئەمریکا پێداگیر کردووە کە ئەوە پێشێلکردنی بڕیارنامەی شۆڕای ئاسایشی ناونەتەوەییە و ئەمریکا لەوبارەوە نیگەرانە و باسەکەش لە شۆڕای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکاندا دەخاتە بەر باس.

کێربی هەروەها گوتیشی: “ئەوە پێشێلکردنی بڕیارنامەی ٢٢٣١ـیئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکانە. قاسم سلێمانی لەو کەسانەیە کە ناوی هاتووە”.

بڕیارنامەی ٢٢٣١ـی شۆڕای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، مانگی پووشپەڕی ١٣٩٤ی هەتاوی و لە ڕەوتی ڕێکەوتنی ناوکی لە نێوان ئێران و ٦ زلهێزی جیهانی لە شۆڕای ئاسایشی نەتەوە یەکگرتووەکان، پەسەند کرا. لەو بڕیارنامەیەدا هەندێک ئاستەنگیی وەک تەکنەلۆژیی مووشەکە بالستیکەکان و چەکی قورس بۆ ئێران لەبەرچاو گیراوە و هەندێک کەسیش لە لیستەی ئەو کەسانەدا کە سەفەریان لێ یاساغ کراوە، ناویان بردراوە کە یەکیان قاسم سلێمانی ـیە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت