جاشێک لە شنۆ، دەدرێتە دادگای سەربازی

0
1247

ڕۆژی کورد: بەپێی ئەو زانیارییانەی لە چەند سەرچاوەیەکی ئاگادارەوە بە ناوەندی ڕۆژی کورد گەیشتووە، دوو شەو بەر لە ئێستا، یەکێک لە جاشەکانی شنۆ بە ناوی “بەهمەن ئەمینی” بە کەڵکاژۆوەرگرتن لە کوژرانی چەند جاشێکی ئەو شارە لەلایەن کەسانێکی نەناسراوەوە، تەقەی لە خۆی کردووە و خۆی بریندار کردووە.

بەهمەن ئەمینی
بەهمەن ئەمینی

سەرچاوەکانی ڕۆژی کورد گوتیشیان: “بەهمەن ئەمینی لە گەڕەکی فەرهەنگیان شنۆ، لە تاریکانی شەودا، سێ گوللـەی بە ڕانی خۆیەوە ناوە و دواتر وای نیشان داوە کە لە لایەن دێموکراتەوە تەقەی لێکراوە”.

بەپێی زانیارییەکان دواتر ئەو جاشە بردراوەتە نەخۆشخانە لە ئورمیە و دواتریش بەپێی پشکنینی پزشکەکان، دەرکەوتووە کە ئەو گوللـانە لە مەودایەکی نزیکەوە و لە لایەن خودی ئەو جاشەوە کراون نەک لە دوورەوە و لە لایەن کەسانێکی ترەوە.

ئێستا بەپێی بڕیاری سپای پاسدارانی شنۆ، بڕیارە ئەو جاشە بە تاوانی درۆسازکردن و شانۆسازی بۆ وەرگرتنی پارە و بەرزکردنەوەی پلە، بدرێت بە دادگای سەربازی.

هەروەک پێشتر بۆ یەکەمجار لە هەواڵەکانی ناوەندی ڕۆژی کورددا بڵاو کراوە، نزیک کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی ڕۆژیسێ شەممە ٢٥ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی بەکاتی خۆرهەڵات، جاشێک بەناوی مستەفا وەیسی ناسراو بە مستەفا دڕوو، لە نزیک مزگەوتی بازاڕی شاری شنۆ، کەوتە بەر دەستڕێژ و بەپێی زانیارییەکان، گوللـەی وەسەری کەوت و کوژرا.

هەروەها ڕۆژی دووشەممە ٢٤ی خەزەڵوەری ١٣٩٥ی هەتاوی، کاتژمێر ١٢:٣٠ خولەکی نیوەڕۆ لە شارەکی فەرهەنگیانی شنۆ، جاشێک بەناوی “جاش غەفوور سەلاحی”، دانیشتووی شارەکی فەرهەنگیانی شنۆ، کەوتۆتە بەر دەستڕێژی کەسانێکی نەناسراو و بە توندی بریندار ببوو.

به‌ پێی زانیاریه‌كانی ڕۆژی كورد لەو هێرشەدا هاووڵاتییەکی بێ تاوانیش بە ناوی “ئاکۆ میهەن خا” بریندار ببوو.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت