جاشێکی تر لە بۆکان کەوتە بەر دەستڕێژ و کوژرا

0
1874

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیاریی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، ئێوارەی ئەمڕۆ لە شاری بۆکان، جاشێکی تر لەلایەن کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە کەوتۆتە بەر دەستڕێژ و کوژراوە

16683084_1891495851062635_997560177_nبەپێی هەواڵی گەیشتوو، جاش ئەنوەر ئەمینی ناسراو بە ئەنوەر عەلی دارفرۆش، ئێوارەی ئەمڕۆ سێ شەممە ١٩ی ڕێبەندانی ١٣٩٥ی هەتاوی، لەلایەک کەس یان کەسانێکی نەناسراوەوە کەوتۆتە بەر دەستڕێژ.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە ناوبراو هەر لە هەرەتی میرمنداڵییەوە ئەندامی سپای تیرۆریستیی پاسداران بووە و دەستی لە ئازار و ئەزیەت و بەگرتدانی خەڵکی بۆکان و دەورووبەریدا هەبووە.

ئەو جاشە هەروەها دەورێکی سەرەکی لە بەجاش کردنی خەڵکی ناوچەدا و ڕێکخستنی باندی سەر بە ڕژیم هەبووە.

ئێوارەی ئەمرۆ لە مەیدانی تەڕەباری بۆکان کەوتۆتە ەبر دەستڕێژ وکوژاروە.

تێکۆشەرانی ئاڵای سوور، لە پەیجی تایبەتیی خۆیان لە فەیسبووک ئەو عەمەلیاتەیان وەئەستۆ گرتووە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت