جاشێکی تر بە تاوانی نیشتمانفرۆشی، لە شنۆ کوژرا

0
1225

ڕۆژی کورد: بەپێی زانیارییەکان، جاشێکی تر، بە تاوانی نیشتمانفرۆشی لە شاری شنۆ کوژرا.

زانیارییەکان باس لەوە دەکەن کە، جاش “فەتاح مامەڵ”، یەکێک لە جاش و بەکرێگیراوەکانی خەڵکی دەڤەری شنۆ، لەلایەن هەڵۆکانی زاگرۆسەوە کوژراوە.

فەتاح مامەڵ کە لە شەڕی قەرەسەقەل دا دەوری هەبووە، مامی جاشێکی تر بە ناوی “ئەسکەندەر مامەڵ” ـە کە لە شەڕی قەرەسەقەل ـدا کوژراوە.

ئەسکەندەر مامەڵ، خەڵکی گوندی “باڵاگیر”ـی سەر بە شاری شنۆ ـیە.

ناوبراو، ساڵانێکی زۆرە چەکی خیانەتی لە شانە و تەنانەت لە بۆنە نەتەوەیی و حیزبییەکاندا، بە ئاشکرا جل و چەکی جاشایەتی لەبەر، لە ناو گوندەکاندا دەسووڕایەوە و پێشی بە چالاکیی ئەندامانی حیزبەکان دەگرت.

ئەو جاشە، هەروەها دەستێکی باڵای لە بەگرت دانی خەڵکانی نیشتمانپەروەری ئەو دەڤەرەدا هەبووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت