جاشنامە/ شوناسی شەش جاش کە دەستیان لە بەگرتدانی چالاکانی مەدەنیی مهاباد و پێشگرتن بە کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی هەبووە

0
1756

ڕۆژی کورد:  بڕیار بوو ڕۆژی شەممە ١٨ی خەرمانای ١٣٩٦ی مهاباد، لە سەر داواکاریی چالاکانی مەدەنیی ئەو شارە، کۆبوونەوەیەکی ناڕەزایەتی لەبەردەم بینای شارەوانیی شار، هەڵکەوتوو لە گۆڕەپانی چوارچرا پێک بێ.

هەر لە یەکەم ساتەکانی ئەو ڕۆژەوە، چەند جاشێکی ناسراو هاوکات لەگەڵ هێزە جل شەخسییەکان و هێزەکانی وەزارەتی ئیتلاعات و ماتۆڕسوارەکان، تەنگیان بە شار هەڵچنی و پێشیان بە کۆبوونەوەکە گرت.

ڕۆژی یەکشەممە ١٩ی خەرمانان و تەنیا یەک ڕۆژ دوای ئەو هەڵوێستە سەرکوت کراوە، هەشت کەس لە چالاکنی مەدەنیی مهاباد بە تاوانی هەوڵ دان بۆ وەڕێخستنی کۆبوونەوەی ناڕەزایەتی دەستبەسەر کران کە تا ئێستا  دوو کەسیان بە ناوەکانی، کوبڕا خاڵەندی و گەلاوێژ بەیگ نیا، ناویان ئاشکرا کراوە و زانراوە.

هەڵۆکانی مهاباد، لە نامەیەکدا کە بۆ ناوەندی ڕۆژی کوردیان ناردووە، وێڕای دڵنیابوون لە پێناسەی کەسەکان، ڕایدەگەیێنن کە چەند جاشی خەڵکی ئەو شارە، دەستی باڵایان لە سەرکەوت کردنی کۆبونەوەکە و بەگرتدانی چالاکانی مەدەنیی ئەو شارە هەبووە و هەر لە بەیانیی ئەو ڕۆژەوە لەسەر پلیکانەکانی شارەوانیی مهاباد لە هاتووچوو دابوون و خەریکە دڵەڕاوکێ نانەوە و سیخوڕی بوون.

ناوەکان بریتین لە:

محەمەد یەزدانفەر

کامبیز ئەحمەدی

شاباز نانەوازادە

چیا نانەوازادە

هێمن جەنگەڵی

کەماڵ ئابادیان ناسراو بە کەماڵ تەورە

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت