جاسوسەکانى ئێران خەریکى دروست کردنى حیزبولا بون لە ئێمارات دەست بەسەرکران

0
575

دادگاى باڵاى فیدراڵی ئیمارات بەروارى ٤.٤.٢٠١٦ زاینى لە حوکمێک دا بڕیارى زیندانى کردن و دەرکردن لە وڵاتى ئێماراتى بۆ چوار جاسوسی ئێرانى پەسند کرد.

بە گوێرەى ئاژانسی “وان” ى ئیماراتى ئەو گروپە کە خاوەن پاسپۆرتى کاناداى بون لە سالى ٢٠١٤ وە گروپیکى نهینى هاوشێوەى حیزبولاى لوبنانیان دروست کردبوو.

هەروەها لە بەشێک لە دان پێدانانەکانىان دا ئاماژە بە کۆکردنەوەى زانیارى لە ئیمارات و دانى ئەو زانیاریانە بە ئەفسەرێکى کۆنسولگەرى ئێران دەکەن.

شایانى باسە دەزگاى ئیتلاعاتى ئێرانى لە سەرجەم وڵاتانى دونیا و بەتایبەتى ناوچە خەریکى کارى جاسوسی و تێکدەریە کە هەر ڕۆژ شایەدى گرتنى جاسوسەکانى ئێران لە وڵاتە جیاوازەکان دەبین ئەوەش نیشان دەدا کە ئێران دەیهەوێ بەکەلک وەرگرتن لە کارى تێکدەرى ئیمتیازاتى سیاسی نێودەوڵەتى بە دەست بێنێت. وتەکانى سەرۆک کۆمارى ئێران روحانى لە مەڕ دەست تێوەردان لە ئێران و سوریە بە مەبەستى گوشار هینان لە دانوستنەکانى ئەتومى بە سەر لایەنى بەرامبەر ئەو چەندە دەسەلمینیت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.