جارێکی تر لەگەڵ ئازادی جەماڵ قادر نەژاد دژایەتی کرا

0
492

جەمال قادرنەژاد زیندانی سیاسی خەلکی ئاوایی حاجی حەسەن و خوێندکاری کۆمەلناسی کە بەهاری سالی۹۱ بۆ جاری دووهەم لە لایەن ئیدارەی ئیتلاعاتەوە دەسبەسەر کراوە، بڕیار بوو ئازاد بکرێت بەڵام پێش بە ئازادبوونەکەی گیراوە.

شایانی باسە کە جەماڵ قادرنەژاد بۆ جاری دووهەم و دوای دەست بەسەر کرانی لە ساڵی ١٣٩١ی هەتاوی، ٥ ساڵی زیندانی بەسەرداسەپاوو تا ئێستا ٤ ساڵی تێپەڕاندووە و  داوای لێبووردنی مەرجداری کردبوو و بەرپرسانی ئیتلاعات پێیان کوتبو کە ڕەزایەت دراوە بە  لێبووردنی مەرجداری ناوبراوو بڕیار بوو ئەمڕۆ چوارشەممە ٥ی ڕەشەممە ئازاد بکرێت.
سەرچاوەیەکی ئاگادار بە ڕۆژی کوردی ڕاگەیاند کە قادرنەژاد دوای بیستنی ئەو هەواڵە لە پەیوەندییەکی تەلەفوونیدا بە بنەماڵەکەی ڕادەگەیێنێ کە بڕیارە ئازاد بکرێ.
بەڵام لە کاتێکدا کە بنەمالەکەی لە بەیانی ئەمڕۆوە تا ئێوارە لە بەر دەرکی زیندان چاوەڕوان بوون، بەرپرسانی زیندان بە بیانوی جۆاروجۆر نەیانهێشت ئازاد بێت.

پێویست بە ئاماژەیە کە جاری یەکەم جەماڵ قادر نەژاد ساڵی ١٣٧٨ لە لایەن ئیتلاعاتەوە دەست بەسەر کراو ٤ ساڵ زیندانی تێپەڕ کرد و دوای کێشانی ٤ ساڵ زیندانی ئازاد بوو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.