تەنیا لەو ساڵدا تا ئێستا ١٣ قوتابی لە ئێران خۆیان کوشتوە

0
570

بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد، تا ڕۆژی ٣ی ڕێبەندانی ئەو ساڵ ١٣ قوتابی خۆیان کوشتووە.

لە مانگی پووشپەڕی ئەو ساڵەوە تا ئێستا ١٣ قوتابی خۆیان کوشتووە کە ٩ کەسیان بە خۆهەڵواسین کۆتاییان بە گیانی خۆیان هێناوە و ٣ کەسیشیان لە شوێنی بەرزی وەک ماڵ و پرد، خۆیان فڕێ داوەت خوار و کەسێکیشیان بە چەکی گەرم کۆتایی بە ژیانی خۆی هێناوە.

لێرەدا ئەو خۆکوژییانە دەخەینە ڕوو کە سەرجەمیان لە ساڵی ١٣٩٤ی هەتاوی ڕوویان داوە:

یەکەم: مەجید ١٤ ساڵە، قوتابی قوتابخانەی نموونەیی دەوڵەتی تاران، هۆکاری خۆکوژی دەرنەچوون لە تاقیکارییەکانی کۆتایی ساڵ، خۆی بە کابلی کارەباوە هەڵواسیوە. ڕێکەوت:٣٠ جۆزەردان.

دوو: قوتابییەکی کچی ١٨ ساڵان، خەڵکی شاری بۆکان لە پارێزگای ورمێ، هۆکار دەرنەچوون لە کۆنکۆر و زانکۆ، خۆی لە نهومی سێهەمی ماڵەوە خستە خوار. ڕێکەوت: ٣٠ پووشپەڕ.

سێ: ئەمیر قوتابی ١٤ ساڵە خەڵکی لوڕستان، بە هۆی کەمی خاڵی لە وانەی بیرکاری، بە گوللە کۆتایی بە ژیانی هێنا. ڕێکەوت: ١٤ خەرمانان.

چوار: پەریناز، قوتابی تەمەن ١٣ ساڵان و خەڵکی تاران، خۆی لە نەردەکانی پردێک لە ڕۆژهەڵاتی تاران خستە خوارەوە و وە ئوتوبوسێک کەوت و مرد. هۆکار، ماندوو بوون و بێزاری لە ژیان. ڕێکەوت: ١٨ی ڕەزبەر.

پێنجەم: هاوڕێ. ق، تەمەن ١١ ساڵان و خەڵکی گەڕەکی تاجدینی شنۆ لە پارێزگای ور،ێ، لە پێش ئاوێنە خۆی لە داردا و مرد. شایەتحاڵان دەڵێن دوو ڕۆژ پێشتر چاوی لە فیلمێک کردبوو بە ناوی “خۆکوژی”. ڕێکەوت:  ١٤ خەزەڵوەر.

شەشەم: قوتابیەکی پۆلی پێنجەمی بنەڕەتی لە تاران، گەڕەکی خەلیجی فارس کە بە لەچکەیەک خۆی بە میلەی بارفیکسەوە هەڵواسی و مرد. هۆکاری خۆکوژی نەزاندراوە. ڕێکەوت: ٧ی خەزەڵوەر.
حەوتەم: مێهشاد. ت، قوتابی ١٤ ساڵان لە قوتابخانەی ١٧ی ئابانی مازەندەران، خۆی بە پەنکەی حەواوە هەڵواسیوە و مردووە، ئەو خۆکوژە پێشتر نامەیەکی لە خۆی بەجێ هێشتبوو کە تێیدا نووسیبووی: سبەی هەمووتان لە ڕێ و ڕەسمی سەرەخۆشیمدا بەشدار دەبن. ڕێکەوت: ١٧ی خەزەڵوەر.

هەشتەم:  سەجاد. غ، تەمەن ١٥ ساڵان، قوتابی پۆلی دووهەمی داوانەوەندی، بە هۆی بانگ کرانی دایک و باوکی بۆ قوتابخانە، خۆی کوشت. ڕێکەوت: ٢٦ی خەزەڵوەر.

نۆیەم قوتابێکی ١٦ ساڵانی قوتابخانەیەکی شەوانەڕۆژی مەتەهەری لە خوراسانی باشوور، بە هۆی تووڕە بوون لە باوکی، نیوەشەو خۆی بە نەردەکانی خەوتنگەوە هەڵواسی و مرد. ڕێکەوت: ٢٧ی خەزەڵوەر.

دەیەم: قوتابیەکی تەمەن ١٣ ساڵان کە بە ناوی (ئا – ع) ناسێندراوە بە هۆی لاواز بوون لە خوێندن، خۆی هەڵواسی و خۆی کوشت. ڕێکەوت: ٧ی بەفرانبار.

یازدەهەم: کوڕێکی تەمەن ١١ ساڵان لە تاران، خۆی هەڵواسی و خۆی کوشت، دەکوترێ هۆکاری خۆکوژییەکەی هەبوونی دڵەکوتە لە تاقیکارییەکان بووە. ڕێکەوت: ١٩ی بەفرانبار.

کچێکی پۆلی نۆیەمی واتا ١٥ ساڵان لە شاری یەزد خۆی کوشت. هۆکار کێشەی بنەماڵەیی ڕاگەیێندراوە، ئەو قوتابییە خۆی لە نهومی ئاخری ئاپارتمانەکە خستە خوارەوە و مرد. ڕێکەوت: ٢٢ی بەفرانبار.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.