تەمەنی زەماوەند لە ئێران هاتۆتە ژێر ١٧ ساڵ و کێشە خوڵقێنە

0
501

ڕۆژی کورد: سوڕەیا عەزیزپەنا، بەرپرسی ئەنجومەنى بەڕێوەبەرایەتىی پشتیوانى لە منداڵان، هەبوونی مەترسی هاوسەرگیرى منداڵانى بۆ سەر کۆمەلگا پشتراست کردەوە.

عەزیزپەنا لەمبارەوە گوتى: “کاتێک تەمەنى هاوسەرگیرى بەو جۆرە دادەبەزێ بۆ تەمەنى منداڵی و ١٧%ی هاوسەرگیرىیەکان خوارتر لە تەمەنى ١٧ ساڵی ئەنجام دەدرێن، دەبێ چاوەڕوانى خەسارەکانى بکەین.

بەرپرسی ئەنجومەنى بەڕێوەبەرایەتىی پشتیوانى لە منداڵان ڕایگەیاند، ١٧%ی هاوسەرگیرى کچان لە ژێر ١٨ سال ئەنجام دەدرێ و ئەو ئامارانە بە هیچ شێوەیەک جێگەى خۆشحالى نین و هەرچەند ڕوانگەى بەرپرسانى وڵات لەمەڕ زۆر بونى هاوسەرگیریەکان شتێکى ئەرێنییە بەڵام هاوسەرگیرى لە تەمەنى ژێر ١٨ ساڵ و ١٥ ساڵ و بە سەرنجدان بە ئاڵۆز بوونی ژیانی ئەمڕو دەبێتە هۆى ئەوەی کە لەو تەمەنە دا ئامادە نەبوون بۆ ژیان و پەروەدەرکردنى منداڵ و دروست بونى گرفتى ئابورى وابکات تا هاوسەرگیرییەکی ناسەرکەوتووانەیان هەبێ.

ناوبراو هەروەها گوتیشی: “ه تواناییەکانى منداڵان لەو تەمەنەدا ناتوانێت وڵامدەروەى پێداویستیەکانى ژیانى ئەمڕۆ بێت و ناتوانن ڕۆلى هاوسەر یان باوک و دایکایەتى بە باشی بە جێ بگەینن.

عەزیز پەنا هەروەها گوتى هاوسەرگیرى لەو تەمەنەدا ناتوانێت سەرکەوتوو بێت و ئەگەر هاوسەرگیرییەک لە نێوان دوو هاوتەمەندا بێت ئەوە دەتوانێت گرفتى خۆى هەبێت بەڵام ئەگەر هاوسەرگیرى لە نێوان تەمەنى بچوک و گەوەرە ساڵیک بێت ئەو کات گرفتەکان زۆر زیادتر دەبێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت