تەقینەوەی نارنجەکی دەستی لە مەریوان، ٢ کوژراو و برینداری لێکەوتەوە

0
2244

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی هەواڵنێری ناوەندی ڕۆژی کورد لە مەریوان، ئەمڕۆ دووشەممە ٣٠ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، بە هۆی تەقینەوەی نارنجەکێکی دەستی لە “کورە مووسەوی” لە مەریوان کەسێک کوژراوە و کەسێکی تریش بریندار بووە.

شوناسی کەسی کوژراو، حەسەن دارسێرانی ڕاگەیێندراوە.

هەروەها گەنجێکی تر بە ناوی ئارام زۆمی بە توندی بریندار بووە و دەگوترێ ئەگەری گیان لە دەست دانی لە ئارا دایە.

بە هۆی بەڕێوەنەچوونی ڕێ و ڕەسمی نەورۆز بە شێوەیەکی شارستانیانە و ئەوڕۆیی لەلایەن بەرپرسانی حکومەت لە شارەکانی ئێران و کوردستان و هەروەها هەبوونی قۆرغ و ئاستەنگ لەمبارەوە، دەرفەت بۆ فرۆشەرانی کایە ئاگرینەکان دەڕەخسێ و زۆربەی یاریە ئاگیرنە و تۆق تۆقەکان بە شێوەیەکی ناستاندار دەکەونە بازاڕەوە و ئەوەش مەرگی هاووڵاتیان یان برینداربوونیانی لێدەکەوێتەوە.

حەسەن دارسێرانی- کەسی کوژراو
ئارام زۆمی-بریندار

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت