تەقینەوەی مین لە قەسری شیرین قوربانیی لێکەوتەوە

0
617

 بە پێی زانیارییەکانی ڕۆژی کورد تەنیا  لە ئەمساڵدا 6 کەس لە شاری قەسری شیرین سەر بە پارێزگای کرماشان لە کوردستانی خۆرهەڵات، بە تەقینەوەی مین کوژراون

ئەمڕۆ سێ شەممە ١٨ی ڕەشەممە،  هاووڵاتییەکی تری کوردی خەڵکی قەسری شیرین، بەهۆی تەقینەوەی مین لە ناوچە مین چێندراوەکانی ئەو ناوچەیە، تووشی مەوج گرتوویی بووە.

ئەو هاووڵاتییە ناوی عەلی بەیات و کارمەندی دەزگای مین هەڵگرتنەوە بووەو هەنووکە لە نەخۆشخانەی قەسری شیرین لەژێر چاوەدێریی پزیشکیدایە.

جێگری بەشی سیاسی و کۆمەڵایەتیی فەرمانداری شاری قەسری شیرین بە هەواڵدەرییەکانی ڕاگەیاندووە کە لە سەرەتای ئەمساڵی هەتاوییەوە هەتا ئێستا، تەنیا لە قەسری شیرین 6 کەس بەهۆی تەقینەوەی مینەوە کوژراون و 18 کەسیش بریندار یان کەمئەندام بوونە.

هەبوونی ئەو ڕێژەیە لە قوربانیانی تەقینەوەی مین لەو ناوچەیە، لە کاتێکدایە کە ساڵی 91 لە رێوڕەسمێکدا جێژنی پاکسازیی ناوچە مین رێژکراوەکان لە کرماشان بەڕێوە چوو.

شاری قەسری شیرین لە ڕۆژئاوای ئوستانی کرماشانە و 180 کیلۆمیتر سنووری هاوبەشی لەگەڵ وڵاتی ئێراقدا هەیە.

بەپێی ئامارەکان پارێزگای کرماشان 700 هەزار هیکتار زەویی بە مین چێندراوی هەیە و ساڵانە بە دەیان کەس بە هۆی مینی چێندراوی دژە نەفەر، کە لەلایەن دوو وڵاتی ئێران و ئێراقەوە لە سەردەمی شەڕی نێوان ئەو دوو وڵاتەدا، چێندراون، دەبنە قوربانی. رژیمی ئیسلامیی ئێران هەتا ئێستا کۆنڤانسیۆنی رێگری کردن لە بەکارهێنانی مینی دژە نەفەر(ئۆتاڤا)ی واژۆ نەکردووە و بە گوتەی خەڵکی ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار، هێزە نیزامییەکان مینی دژە نەفەر بۆ کۆڵبەران دەنێنەوە. عەلی بازیار، کارمەندی کەمئەندامی وەزارەتی بەرگریی لە راپۆرتێکی دیکیۆمێنتیدا کە لە ناوچە سنوورییەکانی پیرانشار ئامادەی کردبوو، چاندنی مینی دژە نەفەری لەلایەن هێزە نیزامییەکانەوە بە دژی کۆڵبەران خستبوویە روو.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.