تەقینەوەی ئەمڕۆی ئیستانبوول ٥ کوژراو و ٣٦ برینداری لێکەوتەوە

0
643

کات ژمێر ١١ی ئەمڕۆ ئەمڕۆ شەممە ٢٩ی ڕەشەممە، تەقینەوەیەک لە  ئیستەنبوڵ روویدا و بە پێی لێدوانی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی توركیا دوایین ژماره‌ی قوربانیانیی ئەو ڕووداوە تا ئێستا، 5 كوژراو و 36 بریندارن‌ و هەندێک لە بریندارەکان لە دۆخێکی نالەبار دان. تەقینەوەکە لە كۆڵانی باڵۆ له‌ شەقامی ئیستقلال کە یەکێکە لە قەرەباڵخترین شەقامەکانی شاری ئیستەنبوڵ ئه‌نجامدرا.

محه‌مه‌د موئه‌زینئۆغڵو، وه‌زیری ته‌ندروستی توركیا له‌ كۆنگره‌یه‌كی ڕۆژنامه‌ڤانیدا له‌ شوێنی تەقینەوەکە ڕایگه‌یاند کە دوابەدوای ته‌قینه‌وه‌كه‌دا 28 ئه‌مبیوڵانسیان ناردووه‌ بۆ شوێنی تەقینەوەکە و تاوەکو ئێستاش 5 کەس كوژراو و 36 کەس بەهۆی تەقینەوەکە بریندارن‌و هەروەها گوتیشی کە دۆخی  7 کەس لەبرینداره‌كان مه‌ترسیداره‌ و 12 گه‌شتیاری بیانیش له‌نێو برینداره‌كاندا هه‌ن.

موئه‌زینئۆغڵو گوتی  هەروەها گتیشی کە 4 له‌ كوژراوه‌كان  له‌ژێر نه‌شته‌رگه‌ریدا گیانیان له‌ده‌ستداوە و لە ئێستاشدا بە چڕی هەوڵ دەدەین گیانی بریندارەکانی تر ڕزگار بکەین.

شایانی باسە کە ئەو تەقینەوەیە دووهەمین تەقینەوەیە کە لە ماوەی مانگێکدا لە تورکیا ئەنجام دراوە و رێکخراوێکیش بە ناوی “تەیرەبازێن ئازادیا کوردستانێ” بەرپرسیارەتی تەقینەوەی خۆکوژی یەکەمیان وەئەستۆ گرتووە، ئەو رێکخراوە خۆی بە ڕێڕەوی ڕێبازی عەبدووڵا ئۆجەلان ڕێبەری بەندکراوی پارتی کرێکارانی کوردستان لە قەڵەم دەدا، پارتی کرێکارانی کوردستانیش ڕەدی دەکاتەوە ئەو ڕێکخراوە سەر بە ئەوان بێت.

تا ئێستا هیچ ڕێکخراو و گرووپێک بەرپرسیارەتی ئەو تەقینەوەی وەئەستۆ نەگرتووە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.