ڕۆژی کورد: ئەمڕۆ پێنج شەممە ١٦ی بەفرانباری ١٣٩٥ـی هەتاوی، تەقینەوەیەکی بەهێز لە شاری ئەزمیری تورکیە هاتە ئاراوە و تێیدا دەیان کەس بریندار بوون.
پۆلیسی تورکیە لەمبارەوە رایگەیاندووە کە دوو کەسی بکەری ئەو تەقینەوەیە لەلایەن پۆلیسەوە کوژراون.
بەپێی هەواڵی ڕۆژنامەی “حوریەت”، ئەو تەقینەوەیە لە ڕێگای دوو ترۆمبیلی بۆمبڕێژکراوەوە ئەنجام دراوە.
لەو تەقینەوەیەدا خەسارێکی زۆری مادی وەبەر دوکان و بازاڕ و شەقامی ئزمیر کەوتووە.
ئەوە دووهەمین تەقینەوە و هێرشە کە لە ساڵی نوێی زایینیدا لە تورکیە هاتۆتە ئاراوە.
شەوی سەری ساڵی زایینی ـیش لە شاری ئیستانبووڵ لە کافی شاپێک هێرش کرایە سەر خەڵک و ٣٩ کەس لەو هێرشەدا کوژران.