تەرمی کۆڵبەرێکی خنکاو لە بانە، پاش ٤ رۆژ دۆزرایەوە

0
839

بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، کۆڵبەرێکی کوردی خەڵکی ناوچەی بانە کە لە ئاوی چۆماندا خنکابوو، پاش چوار ڕۆژ تەرمەکەی دۆزرایەوە.

بەپێی ڕاپۆرتی رۆژی کورد، ئەمڕۆ چوارشەممە رێکەوتی ١١ی خاکەلێوە، تەرمی عەبدولخالق غەفاری، خەڵکی گوندی “هەنجێنە قووڵە”ی بانە کە لەسەر سنووری بانە بۆ باشووری کوردستان سەرقاڵی کۆڵبەری بوو، لە قەراغ ئاوی چۆمەکە دۆزرایەوە.

بەگوتەی هاووڵاتییان، ئەو کۆڵبەرە کوردە لەکاتێکدا لە ترسی هێزە ئینتزامییەکان لەمەڕ دەستبەسەر کران لە ئاوی چۆمان پەڕیوەتەوە، کە ئاوی چۆمەکە بەهۆی باران بارینەوە چەند قات زیادی کردووە.

کۆڵبەرانی سەرسنوور کە تەنیا بۆ دابین کردنی بژیویی ژیان روویان لە کۆڵبەری کردووە، زۆر جار لە ترسی دەستبەسەر کران و تەقەکردنی هێزە ئینتزامییەکان لە کێڵگە مینەکان و هەر ناوچە شاخاوی و شوینە هەڵدرێرەکانەوە تێپەر دەبن و لە ئەنجامدا تووشی رووداوی دڵتەزێن دەبنەوە.

هەروەها مانگی ٢ی ٢٠١٥ی زایینیش کۆڵبەرێکی خەڵکی رەبەت بەناوی رەحیم سوڵتان نەژاد کە باوکی سێ منداڵیش بوو، لەکاتی پەرینەوە لە ئاوی چۆماندا خنکابوو..

هاووڵاتییانی ناوچە سنوورییەکانی کوردستان بەهۆی بێکاری، هەڵاواردن و هەژار هێشتنەوە لەلایەن دەوڵەتی تارانەوە، بەناچاری و بۆ دابین کردنی بژیویی رۆژانە روو لە ناوچە سنوورییەکان دەکەن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.