تەرمی هاووڵاتیەکی کوردستانی ڕۆژهەڵات لە دانمارک بە خنکاوی دۆزرایەوە

0
1066

تەرمی هاووڵاتی و چالاکێکی سیاسیی کوردی ڕۆژهەڵات لە وڵاتی دانمارک دۆزراوەتەوە، هەندێک لە چالاکانی سیاسی دەڵێن، مەرگی ئەو هاووڵاتیە کوردە گوماناویە.

ڕۆژی کورد: بەپێی هەواڵی گەیشتوو بە ناوەندی ڕۆژی کورد، کاتژمێر نزیک بە ٣ی دوانیوەڕۆی ڕۆژی دووشەمە 14ی مای ٢٠١٨ بەرانبەر لەگەڵ ٢٤ی بانەمەڕی ٢٧١٨ی کوردی، تەرمی بێ گیانی “ئەحمەد ئەڵایارزادە”، 42 ساڵان، خەڵکی شاری سەقز و نیشتەجێی وڵاتی دانمارک دۆزراوەتەوە.

تەرمی ئەو هاووڵاتیە کوردە لە نزیک شاری غوسکیلە ـی سەر بە شاری کۆپێنهاگن، دۆزراوەتەوە.

ئەحمەد ئەڵایارزادە، پێشتر بەندکراوی سیاسی بووە و ماوەی چەندین ساڵ لە بەندیخانەکانی کۆماری ئیسلامیدا بە تاوانی ئەندامەتیی کۆمەڵە لە بەندیخانەدا بووە.

تا ئێستا هیچ زانیاریەک لەمەڕ هۆکار یان چۆنیەتیی گیان لەدەست دانی ئەو هاووڵاتیە کوردە لە دەستدا نیە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.