تەرمی هاووڵاتییەکی کورد دوای ٢١ ساڵ شوێن بزربوون، دۆزراوە

0
2095

ڕۆژی کورد: تەرمی هاووڵاتییەکی کوردی خەڵکی نەڵۆس ـی سەر بە شاری سەردەشت، دوای ماوەی ٢١ ساڵ شوێن بزربوون، دۆزراوە.

بەپێی هەواڵی “هاژە”، ئەو هاووڵاتییە کوردە ماوەی ٢١ ساڵ لەوەی پێش لە چۆمی کەڵوێ ـدا خنکابوو و هەوڵەکان بۆ دۆزرانەوەی تەرمەکەی بێ ئاکام مابۆوە.

دوای ٢١ ساڵ تێپەڕبوون بەسەر ئەو ڕووداوەدا، تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە ڕووی تاقیگەی دی.ئێن.ئەی، ناسراوە.

شوناسی ئەو هاووڵاتییە ئا. پێژمان، کوڕی ئەحمەد و خەڵکی گوندی نەڵۆسەی سەر بە شاری سەردەشت ڕاگەیێندراوە.

بەشێکی کەم لە تەرمی ئەو هاووڵاتییە کوردە لە چەند حەوتووی ڕابردوودا و لە ناو قوڕ و لیتەی لادراوی ڕووبار، دۆزراوەتەوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت