تەرمی مێرمنداڵی ون بووی مەریوانی لە قەڵای ئیمام دۆزرایەوە

0
730

ڕۆژی کورد: تەرمی مێرمنداڵێکی مەریوان کە ماوەی نزیک بە ٢ ڕۆژ بوو بێسەروشوێن ببوو، ئەمڕۆ سێ شەممە ٢ی سەرماوەزی ١٣٩٥ی هەتاوی لە قەڵای ئیمامی ئەو شارە دۆزرایەوە.

کاویان پارسا، ئەو مێرمنداڵە مەریوانییەیە کە نزیک بە ٢ ڕۆژ بوو بێسەروشوێن ببوو.

ئەمڕۆ سێ شەممە، تەرمی ئەو مێرمنداڵە کوردە لە قەڵای ئیمام، نزیک گوندی بەرقەڵا، دۆزراوەتەوە.

تا ئێستا هۆکار و چۆنیەتی مەرگی ئەو مێرمنداڵە کوردە ناڕوونە.

بەپێی ڕاگەیێندراوی ئەنجومەنی سەوزی چیا، تەرکی ئەو کوڕە مێرمنداڵە کوردە، بە یارمەتیی تیمەکانی ئەنجومەنی سەوزی چیا، دۆزراوەتەوە.

تیمەکانی ئەنجومەنی سەوزی چیا، دوای دۆزینەوەی تەرمی ئەو مێرمنداڵە کوردە، ڕادەستی پزشکیی یاساییان کردووە و تا ئێستا هۆکارەکە نەزاندراوە.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت