تەرمی شاخەوانێکی کورد لە چیاکانی بیجاڕ دۆزرایەوە

0
731

ڕۆژی کورد: ڕۆژی هەینی ٢٠ی ڕەشەممەی ١٣٩٥ی هەتاوی، چەند هاووڵاتییەکی خەڵکی شاری بیجاڕ تەرمی شاخەوانێکی کوردیان دۆزییەوە کە بە هۆی بەربوونەوە لە شاخی “نقارە کووت” گیانی لەدەست دابوو.

بە گوێرەی هەواڵی کوردستان و کورد لە زاری شایەتحاڵان، ئەو شاخەوانە کوردە لە کاتی سەرکەوتن بە سەر یەکێک لە شاخە بەرزەکانی شاری بیجاڕ، کە لە باکووری ڕۆژهەڵاتی ئەو شارە هەڵکەوتووە، لە ڕەوەز به‌ردێکی ئەو شاخە بەربووەتەوە.

بەپێی زانیارییەکان لەو بارەوە، چەند بەڵگەنامە و هێندێک کەرەستەی شه‌خسیی، لە شوێنی ڕووداوەکە له‌لایه‌ن ئه‌و که‌سانه‌وه‌ دۆزراوه‌ته‌وه‌. بەپێی ئەو بەڵگانە شوناسی ئەو شاخەوانە بە ناوی”م.ق” تەمەن ٤٠ ساڵ ڕاگەیەنراوە.

بەپێی لێکۆڵینەوەکان ئەو شاخەوانە کوردە، لەلای سەر و ملییەوە بە سەختی برینداربووە و هەتا ئێستا بە دروستی نەزانراوە کەی گیانی لەدەست داوە.

شایانی باسه‌ که‌ بەرزایی چیای “نقارە کووت” میترە ٢٢١٠ و زاڵە بە سەر شاری بیجاردا.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت