تێلرسۆن لە تورکیە: پاراستنی یەکپارچەییی خاکی سووریە و ئاشتی و ئارامی لە تورکیە ئامانجی هاوبەشی ئێمە و تورکیەیە

0
886
U.S. Secretary of State Rex Tillerson shakes hands with Turkish Foreign Minister Mevlut Cavusoglu after a news conference in Ankara, Turkey, February 16, 2018. REUTERS/Stringer

ڕێکس تێلرسۆن وەزیری دەرەوەی ئامریکا لە سەردانی دوو ڕۆژەی خۆیدا بۆ ئانکارا، ترسی تورکیە لە نائارامییەکانی سنووری خۆی لەگەڵ سووریە بەڕەوا زانی.

ڕۆژی کورد: تێلرسۆن لە کۆنگرەیی ڕۆژنامەوانیدا لەگەڵ هاوتا تورکەکەی مەولوود چاوش ئۆغڵوو گوتی: ئێمە لەگەڵ تورکیە ئامانجگەلێکی هاوبەشمان هەیە لەسووریە: پاراستنی یەکپارچەیی خاکی سووریە و ئارامی و ئاسایشی ئەو وڵاتە.

وتەکانی تێلرسۆن لەکاتێکدایە کە تورکیە داوای لە ئامریکا کردووە کوردەکانی ڕۆژئاوا لە هاوپەیمانییەتی لەدژی داعش وەدەربنێن.

وەزیری دەرەوەی ئامریکا دەڵێت، وڵاتەکەی نیگەرانیەکانی تورکیە لەبەرامبەر نائارامی لە سنوورەکانی هەست پێدەکات، بەڵام ئامریکا خوازیاری ڕاگرتنی هێرشی تورکیەیە بۆ سەر عەفرین.

وەزیری دەرەوەی تورکیە لە کۆنگرە ڕۆژنامەوانیەکەدا گوتی، وڵاتەکەی و ئامریکا هەوڵی ئاسایی کردنەوەی پێوەندییەکانیانن.

مەولوود چاوش ئۆغڵوو، وەزیری دەرەوە، ڕۆژی دووشەممە ۱۲ی فێبرییە بەرامبەر بە ۲۳ی ڕێبەندانی ۱۳۹٦، لەنێو ڕۆژنامەنووساندا ڕایگەیاند کە پێوەندی وڵاتەکەی و ئامریکا لە ئاستێکی زۆر ئاڵۆزدایە، پێداگری لەسەر ئەوە کردەوە کە ئامریکا دەبێ هەنگاوی ئەرێنی هەڵبگرێت بۆ باشترین بوونی پێوەندییەکەیان ئەگینا بەتەواوی پێوەندییەکەیان لەگەڵ ئامریکا دەپچڕێت.

هەواڵدەری ڕۆیتەرز، لەسەرچاوەیەکی باوەڕپێکراوەوە لە تورکیە ڕایگەیاند کە تورکیە پێشنیاری ئەوەی بە ئامریکا کردووە کە بە وەدەرنانی هێزەکانی پاراستنی گەل لە بەشی ڕۆژهەڵاتی ڕووباری فوڕات، هێزەکانی خۆیان واتا ئامریکا و تورکیە لەوێ بمێننەوە و کۆنتڕۆڵی ناوچەکانی مونبج بکەن.

ئەو سەرچاوە کە نەیوویستووە ناوی ئاشکرا بکرێ گوتی: بەرپرسانی ئامریکایی خەریکی تاوتوێی ئەو پێشنیارەن. وادیارە ئەو پێشنیارە لە سەفەرە دوو ڕۆژەکەی تێلرسۆن بۆ ئانکارا هاتووەتە ئاراوە.

پێوەندییەکانی نێوان تورکیە و ئامریکا، هەردووک هاوپەیمانن لە هاوپەیمانیەتیەک بە سەرۆکایەتی ئامریکا دژبە داعش، ئەو هاوپەیمانیەتیە گەیشتووەتە ئاستێ تێکچوون لەبەر ئەوەی ئامریکا هاوکاری هێزەکانی YPG دەکات و لەبەرامبەردا تورکیە ی.پ.گ بە تیرۆریست دەزانێت.

پێوەندی نێوان هاوپەیمانانی ناتۆ، ئامریکا و تورکیە بەرەو ڕێگایەکی هەوراز و نشێو و ترسناک دەڕوات، کە توانایی درووست کردنی یاری دۆمینۆی هەیە بۆ خۆرهەڵاتی ناڤین و تەنانەت شوێندانەری زۆر لەوە زیاتریشی هەیە.

کۆبوونەوەی زۆر کراوە لەم چەند ڕۆژەدا لە نێوان ئانکارا و واشینگتۆن بۆ پێشگرتن بە زیاتر ئاڵۆزبوونی پێوەندییەکانیان. یاریدەدەری تەناهیی نەتەوەیی ئامریکا مەک مێستێر لە ئانکارایە بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ ئیبراهیم کالێن، یاریدەدەری تەناهیی نەتەوەیی و سیاسەتی دەرەوەیی سەرۆک کۆماری تورکیە، ئەمە لە کاتێکدایە کە وەزیری دەرەوەی ئامریکا سەردانی ئانکارا دەکات بۆ چاوپێکەوتن لەگەڵ چاوش ئۆغڵوو.

هەروەها ڕایانگەیاند کە نۆرتێن کانێکلی وەزیری بەرگری تورکیە حەوتوویی داهاتوو لە بڕۆکسل چاوی بە جێمز ماتیس وەزیری بەرگری ئامریکا دەکەوێت.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.