تێبینیەک : ۲۵ی گەلاوێژ /تەمەنی حیزبی دێموکرات چەند ساڵە؟

0
1388

ڕۆژی کورد: رۆژی ۲۵ی گەلاوێژی ساڵی ۱۳۲۱ کۆمەڵەی ژێ کاف دامەزراوە و ۲۵ی گەلاوێژیش ساڵوەگەڕی دامەزرانی ژێ کافە .

ساڵی ۱۳۲٤ واتە پاش سێ ساڵ ژێ کاف تەنیا ناوەکەی دەگۆڕدرێ بۆ حیزبی دێموکڕاتی کوردستان .

گۆڕینی ناو نابێ ببێتە هۆی ئەوەی بەشیک لەو مێژووە لە بیر بکرێ یان بسردرێتەوە .

ئەگەر بە گۆڕینی ناو، مێژووی پێشوو بسردرێتەوە کەواتە دەبوو لە کۆنفڕانسی سێهەم واتە ساڵی ۱۳۵۹ کە ناوەکەی بوو بە حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران دیسان مێژووەکەی سەر لە نوێ دەستی پێکردبایەوە .

بۆیە گۆڕینی نێو لێرە دا میلاک نییە و پێویستە ئەو مێژووە وەک خۆی باسی لێ بکرێ .

بە زمانێکی دیکە ئێستا تەمەنی حیزبی دێموکرات بە خستنەوە سەری ۳ ساڵەی ژێ کاف ٧٥ ساڵە و حیزبی دێموکرات دەبێ یادی ٧٥ ساڵەی بگرێ

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت