تۆڕی کۆمەڵایەتی تلێگرام هاوکاری کۆماریی ئیسلامی دەکات

0
866

وەزیری پەیوەندییەکانی (موخابەرات)  ئێران ڕایگەیاند: تۆڕی کۆمەڵایەتی تلێگرام ئەو کاناڵانەی کە ئێران داوای لێبکات، دادەخات.

ڕۆژی دووشەممە ڕێکەوتی ٢١ی بەفرانبار هەندێک لە کادر و ئەندامانی ڕاگەیاندنی حیزبی دێموکراتی کوردستانی ئێران ڕایانگەیاند کە کاناڵی ڕاگەیاندنی ئە وحیزبە لە لایەن بەڕێوەبەرایەتی  تلێگرامەوە داخراوە.

بەسەرنجدان بەوەی کە تا ئێستا بەرپرسانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تلێگرام چەند جارێک ڕایانگەیاندووە کە داوای هاوکاری لە لایەن ئێران بۆ دەست ڕاگەیشتن بە زانیاری بەکارهێنەرانی ئێرانیان ڕەد کردۆتەوە ئەو هەواڵە هەندێ گومانی لە ناو خەڵکدا لەمەڕ ڕاست و ناڕاست بوونی درووست کردبوو، کەو ئەو گومانانە بە هەواڵی ئەوڕۆی “خانە ملت” ڕەواوە.

بەپێی ڕاپۆرتی “خانەیێ میللەت” مەحموود واعزی، وەزیری پەیوەندی (موخابەرات) ی ئێرانەمەڕ شێوەی چاوەدیری ئەو وەزارەتخانەیە بەسەر ڕێکلامی بازرگانی نائاسایی و دژەباو و شێوەکاری بەدەر لە نەریت و شەرعی هەندێک لە کاناڵەکانی تلێگرام  دوا و لەو بارەوە ڕایگەیاند:  لەو بارەوە لەگەڵ بەرپرسانی کۆمپانیای تلێگرام لە ڕووسیە، ئاڵووگۆڕی نامەمان کردووە و ئەوانیش ڕایانگەیاندووە کە هەر کاناڵێک کە لە لایەن وەزارەتی پەیوەندییەکانی ئێرانەوە پێیان ڕابسپێردرێت، دەسڕدرێتەوە و دادەخرێت.

شایانی ئاماژەیە کە بە هۆی کزی خەتی ئەنتەرنێت و هەروەها فلیتێری لەرادەبەدەر لە ئێران لە لایەک و ئازاد بوونی بەکارهێنانی تۆڕی کۆمەڵایەتی تلێگرام لە لایەکی ترەوە، لە ئێستادا تۆڕی کۆمەڵایەتی تلێگرام زۆرترین بەکارهێنەری لە ئێران هەیە و هەموو جۆرە کاناڵ و ژوورێک تێیدا خەریکی کار و چالاکین و ئەوەش دۆخێکی نوێ و گونجاوی بۆ دژبەرانی کۆماری ئیسلامی ڕەخساندووە

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.