تووشبوانی ماددەی هۆشبەری سەرشەقامەکان، دە بەرابەر زیادی کردووە

0
1225

پەرەسەندن و زێدەبوونی ڕێژەی گیرۆدەبووان بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئێران، دیاردەیەکی شاراوە نیە و لە هەمان کاتدا بەشێکی بەرچاو لە تووشبوان بە ماددە هۆشبەرەکان بە هۆی نەبوونی پشتیوانی حکومەتی و لە هەمان کات دوورکرانەوەی ئەو کەسانە لە لایەن بنەماڵەکانیانەوە، ڕێژەیەکی زۆر لە تووشبوان، لەسەر شەقامەکان و شوێنە کەلاوەکان و لەسەر کارتۆن و لە دۆخێکی بەگونجاودا دەژین.

زیاد بوونی ڕێژەی تووشبووان بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئێران لە کاتێک دایە کە ساڵانە دەیان کەس بەتاوانی بازرگانی بە ماددە هۆشبەرەکان لە ئێران لە دار دەدرێن.

سەعید سەفائیان، بەرپرسی کارگرووپی کەمکردنەوەی داواکاریی ماددە هۆشبەرەکانی بنکەی بەرژەوەندییەکانی نیزام، ڕۆژی سێ شەممە ٣ی ڕەشەممە لە وتووێژ لەگەڵ هەواڵدەری ئیلنا، ڕەخنەی لە ناچالاکی مەجلیسی نۆیەم لە بواری بەرگری لە گیرۆدە بوون بە ماددە هۆشبەرەکان گرت و گوتی: “ڕێژەی تووشبوانی سەرشەقام لە ماوەی ٨ ساڵدا ١٠ بەرابەر بووە، ئەوەش لە حاڵێکدایە هەندێک کەس بانگەشەی ئەوە دەکەن لە ڕێژەی تووشبوان بە ماددە هۆشبەرەکان زیادی نەکردووە”

شایانی باسە کە هەبوونی تووشبوانی سەرشەقام، شارەکانی کوردستانی خۆرهەڵاتیشی گرتۆتەوە، لەوە پێشتر ڕۆژی کورد لەمەڕ دیمەنێکی ناو پارکی قەراغ ئاوی بۆکان وسای نووسی:

“لەو ناوەدا دیمەنی کچێکی ١٧ ساڵان و کوڕێکی نزیک بیست و سێ ساڵان، سەرنجڕاکێشە، کورسیەک و هەندێ شڕ و شیتاڵ، بۆتە ماڵ و حاڵیان و تێیدا دەژین بێ ئەوەی کە هیچ بەپرپرسێکی شار چاوی پێیان بکەوێ یان هیچ ئاسایش و پۆلیسێک، ئاستەنگیان بۆ ساز بکات، چون لە ڕاستیدا ئەرکی ئاسایش و پۆلیس و هێزە ئینتزامییەکان، دابین کردنی ئاسایشی حکومەتە نەک هاوشاریان، ئاسایشی حکومەتیش بە مەنگی خەڵک باشتر بەرهەم دێت.

بە پێی ڕاپۆرتی هەواڵدەری ڕۆژی کورد لە شاری بۆکان، ئەو کچە تەمەن حەڤدە ساڵەیە کە ئیزنی وێنەگرتنی نەدا، بەزم خۆشکەری کەسانێکی ناو شارە کە بازرگانی مادەی هۆشبەر و سەر بە دەوڵەتن بە ناوی (ج . ئا).”

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت

Leave a Reply

ئەم ماڵپەڕە لە ئەکیسمێت بۆ کەمکردنەوەی هەرزە واڵە و سپام سوود دەگڕێ. فێربە چۆن زانیاری بۆچونەکانت ڕێکدەخرێت.