تورکەمەنستان هەناردەکردنی گازی بۆ ئێران ڕاگرت

0
649

ڕۆژی کورد: هەرچەند ٢ ڕۆژ بەر لە ئیستا، بەرپرسانی ئێرانی ڕایانگەیاندبوو کە لەسەر پرسی گاز، لەگەڵ تورکەمەنستان ڕێککەوتوون، ئەمڕۆ ماڵپەڕی ئیرنا، ڕایگەیاند، تورکەمەنستان هەناردەکردنی گاز بۆ ئێرانی ڕاگرتووە.

ئەمڕۆ یەکشەممە ١٢ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، کۆمپانیای نەتەوەیی گازی ئێران ڕاگەیێندراوێکی بڵاو کردەوە و تێیدا ئاماژەی بەوە داوە کە سەرەڕای ڕێکەوتن لە نێوان ئێران و تورکەمەنستان لەسەر پرسی هەناردەکردنی گاز، تورکەمەنستان، هەناردەکردنی گازی خۆی بۆ ئێرانی ڕاگرتووە.

کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە کڕینی ڕۆژانە ٣٥ تا ٤٠ ملیۆن میتری چوارگۆشە گاز، وەک یەکێک لە سەرەکیترین مشتەرییەکانی تورکەمەنستان ئەژمار دەکرێت کە لە ماوەی ٢٠٠ ساڵی ڕابردوودا، گازی لەو وڵاتە کڕیوە و هاوردەی کردووە.

بە هۆی نەدانەوەی قەرزی نزیک بە ٢ میلیارد دۆلاریی تورکەمەنستان لەلایەن ئێرانەوە، ئەو وڵاتە ڕایگەیاندبوو، هەناردەکردنی گازی خۆی بۆ ئێران ڕادەگرێ و گازی ئێران ڕادەگرێ.

تورکەمەنستان داوای قەرزی ١.٨ میلیارد دۆلاریی خۆی لەبری گازی هەناردەکراو بۆ ئێران لە ساڵەکانی ١٣٨٦ و ١٣٨٧ ـدا دەکاتەوە.

دەوڵەتی ئەو کاتی کۆماری ئیسلامی، ئەو قەرزەی قەبووڵ کردووە بەڵام لە ئێستادا، کۆماری ئیسلامی خۆی لە دانەوەی دەبوێرێ و داوا دەکا بدرێت بە ناوەندە دادوەرییە ناودەوڵەتییەکان.

چین، ئوروپا و پاکستان، مشتەری نوێی گازی تورکەمەنستانن.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت