تورکەمەنستان: ئێران قەرزەکەی نەداتەوە، گازەکەی دەبڕین

0
1020

ڕۆژی کورد: کۆماری ئیسلامیی ئێران، بە کڕینی ڕۆژانە ٣٥ تا ٤٠ ملیۆن میتری چوارگۆشە گاز، وەک یەکێک لە سەرەکیترین مشتەرییەکانی تورکەمەنستان ئەژمار دەکرێت کە لە ماوەی ٢٠ ساڵی ڕابردوودا، گازی لەو وڵاتە کڕیوە و هاوردەی کردووە.

بە هۆی نەدانەوەی قەرزی نزیک بە ٢ میلیارد دۆلاریی تورکەمەنستان لەلایەن ئێرانەوە، ئەو وڵاتە ڕایگەیاندووە، هەناردەکردنی گازی خۆی بۆ ئێران ڕادەگرێ و گازی ئێران دەبڕێ.

تورکەمەنستان داوای قەرزی ١.٨ میلیارد دۆلاریی خۆی لەبری گازی هەناردەکراو بۆ ئێران لە ساڵەکانی ١٣٨٦ و ١٣٨٧ ـدا دەکاتەوە.

دەوڵەتی ئەو کاتی کۆماری ئیسلامی، ئەو قەرزەی قەبووڵ کردووە بەڵام لە ئێستادا، کۆماری ئیسلامی خۆی لە دانەوەی دەبوێرێ و داوا دەکا بدرێت بە ناوەندە دادوەرییە ناودەوڵەتییەکان.

چین، ئوروپا و پاکستان، مشتەری نوێی گازی تورکەمەنستانن.

بەپێی هەواڵی ئیرنا، بیژەن زەنگەنە، وەزیری نەوت، لەمبارەوە ڕایگەیاندووە کە ئەگەر بێت و تورکەمەنستان، پێداگری لەسەر بڕینی گازی ئێران بکار، پەیوەندییەکانی خۆیان لە بواری گاز، لەگەڵ تورکەمەنستان دەپچڕن.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت