تورکی ئەلفەیسەل: ترامپ نابێ ڕێکەوتنی ناوکیی ئێران هەڵوەشێنێتەوە

0
739

ڕۆژی کورد: تورکی ئەلفەیسەل، شازادەی سعودی، بەرپرسی پێشووی دەزگای زانیاریی عەڕەبستان و سەفیری پێشووی ئەو وڵاتە لە واشنگتۆن، ڕۆژی پێنج شەممە 21ی خەزەڵوەری 1395ی هەتاوی لەمەڕ دروشمی ترامپ بۆ هەڵوەشاندنەوەی “بەرجام” گوتی: “کار کردن بۆ گەیشتن بە ڕێکەوتنی ناوکی لەگەڵ ئێران، چەند ساڵێکی خایانبدووە و بەو شێوەیە تواندرا بەپێی ڕێکەوتنێکی جیهانی، گەڵاڵەی بەرهەم هێمانی چەکیناوکیی ئێران ڕابگیردرێ کەواتە نابێ هەڵبوەشێندرێتەوە”.

بەپێی هەواڵی دەنگی ئەمریکا، ئەلفەیسەل لە واشنگتۆن گوتوویەتی: “هەڵوەشاندنەوەی ڕێکەوتننامەی ناوکی لەگەڵ ئێران، لێکەوتەی تایبەتیی خۆی دەبێ و من لام وا نیە هیچ ڕێگایەکی تر هەبێ کە گارانتی بکات ئێران چی تر ناگەڕێتەوە سەر ڕێچکەی پێشووی خۆی”.

شازادە تورکی ئەلفەیسەل هەروەه اگوتووشیەتی: “دۆناڵد ترامپ دەبێ ئێران لە چالاکی و جووڵەی کونجکٶلانە و ئاژاوەگێڕانە کە ناوچەکە ناجێگیر دەکا، دوور بکاتەوە.

هەواڵدەریی ڕۆیتێرزیش باس لەوە دەکات کە وڵاتانی کەنداو بە وردی چاوەدێریی دانوستانەکانی ئێران و ڕۆژئاوایان کردووە و هەمیشە باسیان لەوە کردووە کە کۆماری ئیسلامی ئامانجی ئەوەیە کە هێزی یەکەمی ناوچەکە بێت و بۆیەش بەردەوام ئاژاوەگێڕی دەکات، کەوایە دەبێ پێشی پێ بگیردرێ.

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت