تورکیە/9 ڕۆژنامەوانی، ڕۆژنامەی جۆمهوریەت، دەستبەسەر کران

0
837

ڕۆژی کورد: دۆخی تورکیە بەتایبەتی دوای ئەوەی ئەردۆغان بە حەزی خۆی سیستەمی دادوەری و ئەرتەش و پۆلیسی، پاکسازی کرد و کەسانی نزیک و وەفادار بە خۆی لە جێگایان خزاند، ڕۆژ بە ڕۆژ ئاڵۆزتر دەبێت.

تا ئێستا هەزاران کەسی ئەرتەش و پۆلیس و مامۆستا و ڕۆژنامەنووس و شارەوان و لە ناویاندا ١٠ پارلمانتاری ‌هەدەپ هاوڕێ لەگەڵ سەلاحەدین دەمرتاش و ڤیان یوکسکداغ، هاوسەرۆکانی هەدەپ، دەستبەسەر کراون، ئەوەش تا دێت ناڕەزایەتی لە دژی ئەردۆغان، پەرە دەستێنێ.

ئەو ناڕەزایەتییانە هاوکاتن لەگەڵ ئیزن نەدرانی تورکیە بۆ بەشداری کردن لە شەڕی موسڵ، تورکیە لە ئێستادا تانکەکانی لە سنووری عێراق و تورکیە جێگیر کردوون.

لە درێژەی ڕەوتی بێ کۆتایی دەستبەسەرکرانەکانی تورکیەدا، سەرنووسەر و یەکێک لە ستوون نووسەکان و کاریکاتۆریستێکی دژبەری دەوڵەتی ئەردۆغان و بەگشتی ٩ ڕۆژنامەنووسی ڕۆژنامەی بەناوبانگی “جۆمهورییەت” دەستبەسەر کراون.

دژایەتیی ئەردۆغان لەگەڵ جۆمهوریەت دەگەڕێتەوە بۆ ساڵی ٢٠١٣ و پەردەهەڵدانەوە لەسەر ئاریکاریی ئەردۆغان و دەوڵەتەکەی لە ڕێکخراوی تیرۆریستیی داعش.

ئەو ٩ ڕۆژنامەوانە بەتاوانیهاوکاری لەگەڵ فەتحوڵا گویلەن و دەست تێدابووة لە کودەتای بێ ئەنجامی ئەو دواییانەی تورکیە، دەستبەسەر کراون.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت