تورکیە لەمەڕ شکاندن و پێشێل کردنی ئاگربەست لە سووریە هۆشداری بە ئێران دا

0
755
وزير الخارجية التركي مولود تشاووش أوغلو خلال مقابلة مع رويترز في أنقرة يوم 24 أغسطس آب 2015. تصوير: أوميت بكطاش - رويترز

ڕۆژی کورد: سەرەڕای ئەوەی کە ئاگربەستێک بە پێکهاتنی سێ قۆڵیی ئێران و ڕووسیە و تورکیە لە سوریە پێکهات بەڵام هەواڵ و زانیارییەکان باس لە شکانی بەردەوامی ئەو ئاگربەستە لەلایەن سووریە و هاوپەیمانەکانییەوە دەکەن و فەرماندەیەکی بەرزی سپای ئێرانیش لەو شەرانەدا، دوای ئاگربەستەکە، کوژراوە.

شکاندنی بەردەوامی ئەو ئاگربەستە و هێرش کردنە سەر دژبەرانی ئەسەد بەتایبەتی لە لای حەلەب وئیدلب، وایکردووە تورکیەش بتە سەر هێڵ و داوا لە ئێران بکات، چتر ئاگربەستەکە نەشکێنێ و پێشێلی نەکات.

بەپێی هەواڵی هەواڵدەریی ئاناتۆلی مەولوود چاووش ئۆغڵوو، ئەمڕۆ چوارشەممە ١٤ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، لە وتووێژێک لەگەڵ تەلەفزیۆنی فەرمیی تورکیە، هۆشداری دا کە شکاندنی ئاگربەست و بەردەوام بوون لەسەر شەڕ، دانوستانەکانی ئاشتی کە بڕیارە لەمەڕ سووریە لە قەزاقستان بەڕێوە بچێت، دەخاتە مەترسییەوەو گوتیشی، ڕووسیە و تورکیە خەریکن تا هەندێک گەمارۆ بخەنە سەر ئەو لایەنەی کە ئاگربەستەکەی شکاندووە.

ئەرتەشی ئازادی سووریەش، ڕۆژی دووشەممە ١٢ی بەفرانباری ١٣٩٥ی هەتاوی، رایگەیاند کە ئەگەر بێت و ئەو ئاگربەستە هەروا پێشێل بکرێت ئەوا لە دانوستانەکانی ئاشتی لە قەزاقستان بەشداری ناکەن.

دژبەرانی ئەسەد دەڵێن، زۆرترین پێشێلکردن و شکاندنی ئەو ئاگربەستە کە لە ڕۆژی هەینی ـیەوە دەستی پێکردووە لە گەلیی بەردا لە باکووری ڕۆژئاوای دیمەشق بووە کە لەلایەن ئێران و حیزبووڵاوە پشتیوانی لێدەکرێ و دەپارێزرێت.

ئەو ناوچەیە، شوێنی سەرەکیی دابین کردنی ئاوی دیمەشقی پێتەختی سووریەیە و ڕێگایەکی سەرەکییە کە لبنان و دیمەشق پێکەوە دەلکێنێ.

هەروەها لە دەورووبەری حەلەب و لە ئیدلب ـیش چەند هێرشێکی هەوایی کراوەتە سەر دژبەرانی ڕژیمی ئەسەد.

بەشێک لە کارناسانی ناوچەی خۆرهەڵاتی ناڤین لەسەر ئەو بڕوایەن کە ئامانج و هۆکاری سەرەکیی بەشداری کردنی ئێران لە شەڕی سووریە و پاراستنی ئەسەد، ڕاگرتنی ڕێگای پەیوەندیی ئێران بە حیزبووڵایە کە ئەگەر بێت و ئەسەد لەسەر کار نەمێنێ ئەوا ڕێگای پەیوەندی نامێنێت و حیزبووڵا دەکەوێتە گەمارۆیەکی قووڵەوە.

 

سه‌رنج و كۆمێنت

كۆمێنت